كاندیدەكانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا لەشنگال ناسێندران
ی ن ک 08:14 PM - 2023-12-06
PUKMEDIA
ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا لەشنگال
نیوەڕۆی 6ی12ی2023 لەناحیەی سونونێ لەمەڕاسیمێكی جەماوەریدا بەئامادەبوونی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی و ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا (اتحاد اهل نینوی) و شێخ داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و كەسایەتییە دیارەكانی قەزای شەنگال دانیشتووانی سنوورەكە لەهۆلی بۆنەكان بۆناساندنی كاندیدەكانی سنووری قەزای شەنگال بەڕێوەچوو.
لەومەڕاسیمەدا سەركەوت زەكی وتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وئاراس محەمود ئاغا وتاری هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا و شێخ داود جندی وتاری مەڵبەدی شەنگال و چەندین وتاری دیكە خوێندرانەوە كە تەئكیدكردنەوە بوو لەسەر پشتیوانی لەلیستی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ژمارە ١٣٤ كردووە و داوایانكرد دەنگەكانیان بۆ لیستی ژمارە ١٣٤ بێت تا لەداهاتوودا خزمەت بەشارەكەیان بكەن.
لەكۆتایی مەڕاسیمەكەدا كاندیدەكانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا لە قەزای شەنگال خۆیان ناساند و هەموولایەك پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا دووپاتكردەوە و ئامادەبوان بەڵێنیان دا دەنگ بەهاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بدەن و كاندیدەكانی سەربخەن.
كێتبی مام جەلال لەوەڵامی ٧٤ پرسیاردا لەشنگال ناسێندرا
هەر لە مەڕاسیمەكەدا بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەقەزای شنگال كتێبی (مام جەلال لەوەڵامی ٧٤پرسیاردا) ناسێدرا و وەك دیارییەكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی بە هەرسێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پێشكەش بەئامادەبووان كرا.
لای خۆیەوە داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شنگال سوپاسی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی رێكخستنی كرد بۆ ئەو دیارییە بەنرخ و پڕبایاخە كە گەورەترین دیارییە بۆ شنگال و شنگالییەكان.
دواتر رێبوار ستار ئامادەكاری كتێبەكە باسی لە بیرۆكەی بەچاپگەیاندن و گرنگی ئەم كتێبەی كرد و رایگەیاند: "كتێبە وەك دیارییەك پێشكەش بەشنگالییەكان دەكرێت، چونكە سەرۆك مام جەلال هەمیشە پشتیوانییەكی بەهێزی شنگال و ئێزدییەكان و هەموو كۆمەڵانی خەڵكی سنوورەكە بووە، وەك پشتیوانییەكیش لە لیستی ١٣٤ی (اتحاد اهل نینوی) و كاندیدەكانییەتی".
PUKMEDIAٍٍ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

