لەبەغدا قەڵغانی ڕێزلێنان بەدەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا

کوردستان 03:22 PM - 2023-12-11
دەزگای ئاسایشی هەرێم  PUKMEDIA

دەزگای ئاسایشی هەرێم

ئاسایش

لەکۆنگرەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان بە دەزگای ئاسایشی هەرێم دەبەخشرێت.

 

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا کە کۆپیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ڕاگەیەنداوە: "لە شاری بەغداد ڕۆژی ٢٠٢٣/١٢/٩ کۆنگرەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدرا و بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم هاوشانی نوێنەرانی  ووڵاتانی ( عێراق، سعودیە، کوێت، ئیمارات، قەتەر، یەمەن، لوبنان، سوریا و کۆمکاری عەرەبی )  بەشداربوون.

 

لەو کۆنگرەیەدا ڕۆڵی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەناوچەکە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەرز نرخێندرا و لەبەرامبەردا قەڵغانی ڕێزلێنان بەدەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا.

 

لە درێژەی کۆنگرەکە، کاری هاوبەشی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە دووپاتکرایەوە بۆ زیاتر ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان .

 

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە