شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی پشتیوانی شەبەک و ئێزدییەکانە
کوردستان 05:54 PM - 2023-12-11
PUKMEDIA
یەکێتی لە موسڵ
لە درێژەی سەردانەکەی بۆ شاری موسڵ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١/١٢/٢٠٢٣ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەواو فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی سەردانی ناحیەی بەعشیقەی کردو لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەکە کۆبووەوە.
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەکە لە بارەگای کۆمیتە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و بەگرنگیەوە باسی لە رۆڵی کوردانی ئێزدی کردو داوای کرد بەگڕوتینەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی کاندیدانی لیستی اتحاد اهل نینوی.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی: ئەرکە لەسەر هەموومان کاربکەین بۆ خزمەتی کوردانی ئێزیدی و ئاوارەکان بگەڕێنەوە سنووری خۆیان، دڵنیاشتان دەکەمەوە وەک یەکێتی بەهەموو هێزو توانامانەوە کاردەکەین بۆ خزمەتی سەرجەم دانیشتوانی موسڵ.
هەر لە بەعشیقە شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی شێخ کوجک بەرەکاتی کردو سوپاس و دەستخۆشی ئاراستە کرد کە لە ماوەکانی رابردوو رۆڵی ئیجابی هەبووە لە ناوچەکەو داواشی لێکرد پشتیوان بێ لە سەرخستنی کاندیدانی لیستی اتحاد اهل نینوی بە ژمارە ١٣٤.
لەلایەکی تریشەوە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١١/١٢/٢٠٢٣ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی هەڤاڵان ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەواو فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی ئەندامی سەرکردایەتی سەردانی کۆمیتەی وڵات شەبەکی کردو لەگەڵ کاندیدو جەماوەری سنوورەکە و کوردانی شەبەکی سنوورەکە کۆبووەوە.
لەمیانی وتارێکیدا لە کۆمیتەی وڵات شەبەک، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کوردانی شەبەکی کرد و پاڵپشتی و پشتیوانی یەکێتیی بۆ سنوورەکە دووپات کردەوە و هیوای خواست بەهەمان گڕوتینی ئەمڕۆوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدی لیستی اتحاد اهل نینوی بدەن.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لەرۆڵی کوردانی شەبەک و پەیوەندی لەمێژینەیان بە یەکێتیی کرد و دووپاتی کردەوە کەیەکێتیی وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانیان دەبێت و بە دەرچوونی کاندیدی سنوورەکە لە لیستی اتحاد اهل نینوی خزمەتی زیاتری ناوچەکە دەکرێت.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ سەردانی ناحیەی وانە دەكات
هاوكات هەر ئەمڕۆ شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ سەردانی ناحیەی وانەیان كرد و لەگەڵ جەماوەری سنوورەكە كۆبووەوە.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لە ناحیەی وانە وتارێكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و داوای لێكردن هیمەت بكەن و دەنگ بە كاندیدانی یەكێتی بدەن و كاربكەن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوت.
لەسەرجەم سەردان و كۆبوونەوەكانیدا شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەوپەڕی بایەخەوە باسی لە گرنگی موسڵ كرد و رایگەیاند: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەینە وێستگەیەك بۆ خزمەتكردنی زیاتری دانیشتوانی شارەكە بەبێ جیاوازی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

