عیماد ئەحمەد: پێویستە هەموان لەهەوڵی سەرخستنی کاندیدەکانی یەکێتی بین
کوردستان 07:26 PM - 2023-12-11
PUKMEDIA
یەکێتی لە خانەقین و گەرمیان
رۆژی 11/12/2023 عیماد
ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی مەڵبەندی
گەرمیانی كرد و لەلایەن سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندەوە پێشوازی لێكرا.
عیماد ئەحمەد پیرۆزبایی
لە لێپرسراوی نوێی مەڵبەند كرد و هیوای سەركەوتنی بۆخواست، هەروەك لەوتەیەكی كورت دا
بایەخی ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بۆ هەڤاڵانی ئامادەبوو روونكردەوە و
دووپاتیكردەوە كە بەشداری كورد لە كەركوك و خانەقین و ناوچە دابڕینراوەكان هەم بۆ كورد
و هەمیش بۆ ناسنامەی كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە گرنگە بۆ دەنگدان بە لیست و هاوپەیمانیەكانی
یەكێتی گەرەنتی سەركەوتنی كورد و پاراستنی ناسنامە كەیەتی.
هەروەك رۆڵی گەرمیان و گەرمیانییەكانی لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد وەبیرهێنایەوە بەتایبەت لە شۆڕشی نوێی گەلەكەمان.
لەوتەیەكیشدا عیماد ئەحمەد رایگەیاند:" پێویستە هەموومان لە خزمەت سەرخستنی كاندیدەكانی یەكێتی دابین لەم هەڵبژاردنەدا ، بەتایبەت كە كەركوكو و خانەقینە و ناوچەكانی دیكە لە ژێر ئیدارەی هەرێمدا نییە"
هەر لە درێژەی سەردانەکەیدا
عیماد ئەحمەد بەمەبەستی پاڵپشتی و پشتیوانی لە سەرخستنی لیستی 120ی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لەسنوری پارێزگایی دیالە و خانەقین سەردانی قەزایی خانەقینی كرد ، هەرلە سەردانەكەشیدا
لەلایەن لیپرسراوی مەڵبەندی "8" خانەقین پێشوازیی لێكرا ، پاشانیش لە كۆبوونەوەیەكی
فراواندا و لەهۆڵی شەهیدانی هەڵۆیی سور لەگەڵ بەشێك لە كادیران و ئەندامانی یەكێتی
لە ئۆرگانە جیا جیا كاندا كۆبوویەوە.
لە وتەیەکیشیدا بۆ ئامادەبووان عیماد ئەحمەد دەڵێت: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ خانەقینینەكان
و یەكێتی چارەنوس سازە چونكە یەكێتی و خانەقین وەك دوومناڵن كەلەیەك سك لە دایك بووبێت، دانیشتوانی خانەقین هەمیشە لە خەباتی
قوربانیدان و گیان فیدایی و خۆبەختكردن لە پێناو ئازادیی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئاڵایی
كوردستان بەبێ ماندوو بوون تیكۆشاون هەربۆیە لە ئیستاشدا بە هەمان رۆحیەتەوە كار دەكەن
بۆسەر خستنی لیستی 120 یی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیدەكانی".
وتیشی: "خانەقین لەلایی
سەرۆك مام جەلال شوێن و پێگەی خۆیی هەبووە بۆیە لەئیستاشدا سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان وتەواوی مەكتەبی سیاس و سەركردایەتی كار بۆسەر خستنی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەین
لە خانەقین و كەركوك و سەڵاحەدین ونەینەوا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

