ئاسۆ مامەند بۆ گەنجانی كەركوك: دەنگەكانتان ئایندەمان دیاريی دەكەن
کوردستان 09:57 PM - 2023-12-11
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
ئاسۆ مامەند سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، پەیامێك ئاڕاستەی گەنجانی كەركوك دەكات و رایدەگەیەنێت: "دەنگتان یەكلایكەرەوە دەبێت لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا كە بە دەنگی ئازا و ئازادیان دەیسەلمێنن جێی ئومێدی سەرجەم چین و توێژەكانن و بە پەنجەمۆری خۆیان دواڕۆژی هەموومان دیاری دەكەن".
دەقی پەیامەكە:
پەیامی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ گەنجانی كەركوك
-كچان و كوڕانی نەبەز و ئازای كەركوك
-لاوانی دواڕۆژی وڵاتەكەمان
بە سڵاوێكی گەنجانەی گەرمەوە، پەیامی دیموكراسی و ئازادیتان پێشكەش بێت، بە تایبەتی بۆ گەنجان و لاوانی تازە هەڵكەوتووی شارەكەمان كە ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكەم جار مافی خۆیان لە دەنگدان بەكار دەهێنن، بۆ یەكەمین جاریش ئەركی سەرشانیان لە دیاریكردنی ئیدارە و حوكمڕانی خۆماڵی جێبەجێ دەكەن.
ئێمە هیوایەكی زۆرمان بە كچان و كوڕانی كەركوك، بە دەنگدەرانی هوشیار و تێگەیشتووی شارەكەمان هەیە كە دەنگیان یەكلایكەرەوە دەبێ لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا كە بە دەنگی ئازا و ئازادیان دەیسەلمێنن جێی ئومێدی سەرجەم چین و توێژەكانن و بە پەنجەمۆری خۆیان دواڕۆژی هەموومان دیاری دەكەن.
كچان و كوڕانی دیموكراسی و هەڵبژاردن، بە خۆشحاڵییەكی زۆرەوە لە كەمپینی هەڵبژاردنی ئەم جارەدا دەرفەتی زێڕینمان بۆ ڕەخسا كە پێكەوە زۆرترین دیدار و دیالۆگمان هەبێت لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستدا. ئێمە لە چاوی ئومێدی گەنجان و لە گفتوگۆی پڕسوودی ئێوەوە زۆر ڕاستیمان بۆ دەركەوت لە سەر دۆخی شارەكەمان، لەسەر هیوا و ئاواتی گەنجانەتان بۆ خزمەت و پێشخستنی كۆمەڵگاكەمان.. زۆر ئاخ و حەسرەت و پێشنیارمان بینی و گوێمان لێ بوو، لەسەر دابینكردنی هەلی كار و لەسەر دەرفەتی پێشخستنی توانای گەنجان لە بازاڕ و لە دامەزراندن، لە پەرەپێدانی توانا و بەهرەكانتان كە بێگومان بۆ ئێمە ڕێنوێنی و قیبلەنما دەبێت بۆ كاری داهاتوومان لە ئیدارە و حكومڕانی كەركوك و لە ئۆرگانەكانی حزب و حكومەت و هەموو بوارەكانی ژیان لە وڵاتەكەماندا .هەروەها لەو كۆمەڵ و ڕێكخراوانەی وزە و بەهرەی لاوان و خوێندكاران لە كایەی وەرزش و هونەر و داهێنان دەگەشێنەوە.
بە شانازییەوە ئێمە ئەو بیروڕا و پێشنیاز و داخوازییانەی ئێوەمان كردووەتە بەرنامەی كاری قەوارەی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و لیستی ١٤٢.. بەنیازیشین لە دوای ئاهەنگی سەركەوتن لە (١٨-١٢-٢٠٢٣)
دەست بەجێبەجێكردنی بكەین .
گەنجانی دلێر و بە توانا
ئێمە دەنگی زێڕینی گەنجان بە خەزینی گەورەی دیموكراسی و ئازادی دەزانین كە لە حوكمڕانی داهاتووی كەركوكدا دەنگمان دلێرتر دەكات بۆ جێبەجێكردنی ویست و داخوازییەكانتان
ئێمە وزەی گەنجانمان لە چەندین وێستگەدا تاقی كردۆتەوە. گەنجانی كوردستان و بە تایبەتیش گەنجانی كەركوك داینەمۆی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوون ، بگرە شۆڕشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلال شۆڕشی گەنجان بوو بەرامبەر ستەمی بەعس و تەعریب و زوڵم و زۆری سیاسی دژی گەلەكەمان. هەر بە وزەی گەنجانیش سەركەوتین . خوێندكاران و لاوان لە خەباتدا پێشمەرگەی ڕزگاری بوون و لەدوای ڕزگاریشەوە پێشمەرگەی ئاوەدانی و بونیاتنان بوون، بۆ لەمەو دواش هەر، وا دەبن بەڵام ئەمجارەیان بۆ ئەركێكی تازە كە ئەركی ئازادی و دیموكراسییە، ئەركی سەرخستنی لیستی ١٤٢ كە ئیرادە و هێزی لەمەودوای كەركوكییەكان دەردەخات .
ئێوە بە دەنگی خۆتان ئایندەی خۆتان و ئێمەش دیاری دەكەن، دەسا دەنگدانتان بكەنە قەڵغانی پاراستنی كوردستانێتی كەركوك، بیكەنە قەڵای ئومێد و هیوا بۆ دواڕۆژی كەركووكێكی گەنج كە لاوان لە سایەیدا هەلی كار و هەلی ژیان و هەلی پێكەوەنانی خێزان و پێشخستنی كۆمەڵگەیان بۆ بڕەخسێت.
با حكومەتی داهاتووی كەركوك حكومەتی گەنجان، حكومەتی بەدیهێنانی ویست و ئیرادەی گەنجان بێت.
پەنجەمۆری ئێوە شایەتی لەسەر داهاتوو دەدات.
بۆ پێشەوە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان
دیدار و دیالۆگی ماوەی كەمپینی هەڵبژاردنتان بە خێر و دیدار و دیالۆگی داهاتووشمان بە خێر بێت.
براتان
ئاسۆ مامەند
سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
PUKMEDIAٍٍ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

