ئاسۆ مامەند: کەرکوکییەکان متمانەیان بە کاندیدەکانی یەکێتی هەیە
کوردستان 10:49 PM - 2023-12-12
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەڵێت: "جێی دڵخۆشییە خەڵکی کەرکوک جۆش و خرۆشیان بۆ هەڵبژاردن هەیە و هەر دەنگێک لە کەرکوک بۆ کورد گرنگە، جەماوەرێکی زۆری کەرکوکیش متمانەیان بە کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە و دەشزانن یەکێتی ژمارەیەکی زۆر شەهیدی بۆ پاراستنی کەرکوک داوە.
ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە دیدارێکی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستاندا رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هیچ بارودۆخێکدا کەرکوکی جێ نەهێشتووە و هەوڵی پارێزگاری کردنی خەڵکی خۆی داوا لەو شارە، وەک کورد و وەکو یەکێتیش خۆمان بەخاوەنی ئەم شارە دەزانین و لەم بارودۆخەی ئێستاشدا کەدەسەڵاتەکان لەدەستی عەرەبدایە ڕێگریمان لە ناهەقییەکان بەرامبەر کورد و تورکمان کردووە، بۆیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقمان زۆر بە گرنگ زانیوە".
"بەشداری نەکردنی کورد بەیەکەوە زیانێکی زۆری هەبوو بەداخەوە ، بەڵام ئێستاش هەر دەنگێک بۆ کورد گرنگە، خەڵکی کەرکوک شایەتی بۆ ئەوە دەدات کەکێ لەگەڵیان ماوەتەوە، دەزانن کەئێمە نەبووین پۆستمان بۆ عەرەب بەجێ هێشتووە و ئەو دۆخەی ئێستای کەرکویش لێکەوتەکانی ریفراندۆمە، بۆیە داوایان لێدەکەین بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و نەچونیان خزمەت بە نەتەوەکانی تر دەکات"، ئاسۆ مامەند وای وت.
ئەوەش دەڵێت: "جەماوەرێکی زۆری کەرکوک متمانەیان بە کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە و دەشزانن یەکێتی ژمارەیەکی زۆر شەهیدی بۆ پاراستنی کەرکوک داوە و ئەوەش قوربانیدانێکی گەورەیە".
سەرۆکی قەوارەی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ئەوەشی وت: "هیچ مەجالێک لەبەردەم کورددا نییە جگە لەوەی بەشداری هەڵبژاردن بکات، لەئەگەری سەرنەکەوتنی کورد لە هەڵبژاردن، غەدرێکی زۆر لە گەڕەکە کورد نشینەکان و کورد و تورکمان بەگشتی دەکرێت و بەرنامەی خراپ داڕێژراوە لە دژی کورد و تاکە ڕێگا بۆ رزگاربوون لە سیاسەتی نالەباری ئێستای کەرکوک بەشداری کردنی کارای کوردە لە هەڵبژاردن، کە ئێمە وەک یەکێتی بۆ کەرکوک باوەڕمان بەشەراکەتە و کەرکوکییەکان دەزانن ئەگەر کورد زۆرینە بێت لەئەنجومەنی پارێزگاکانەوە مافی هەموو پێکهاتەکان بەدەست دێت، ئەوەش جێی دڵخۆشییە خەڵکی کەرکوک جیاواز لەساڵانی رابردوو جۆش و خرۆشێکی زۆریان هەیە بۆ بەشداری دەنگدان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

