سەعدی پیرە: هەمیشە پارێزگاری لەكوردستانی بوونی كەركوك دەكەین
ی ن ک 05:57 PM - 2023-12-13
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی سەعدی پیرە لەگەڵ كادیران و ئەندامانی بازنەی ١٩ی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك
رۆژی 12-12-2023، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی فریاڵ عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ژمارەیەك لە كادیرانی پێشكەوتووی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیەك لە كادیران و ئەندامانی بازنەی ١٩ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە بانگەشە بۆ لیستی ١٤٢ی كەركوك هێز و ئیرادەمانە دەكەن كۆبووە.
دوای وەستان و بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی كەركوك و كەركوكییەكان بەگشتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بە تایبەتی كرد، وتیشی: "مێژووی كەركوك پڕە لە شاهیدی گەورە كە كورد هەمیشە زۆرینەی پێكهاتەی دانیشتوانەكەی بووە و بەدرێژایی ئەو مێژووەش سەرۆك و بەڕێوەبەری بەشی هەرە زۆری یەكە ئیدارییەكانی كەركوك كورد بوونە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە كەركوك سەرباری ئەوەی كە هەندێك لە عەرەبە رەسەنەكان و توركمان و كریستیانی تێدا ژیاوە بەڵام كەركوك شارێكی كوردستانییە، ئەگەرچی دووژمنانی گەلەكەمان ویستوویانە بەجۆرەها رێگا دیموگرافی شارەكە بشێوێنن و بگۆڕن بەڵام هەمیشە ویستومانە و دەمانەوێت پارێزگاری لە ناسنامەی رەسەنی شاری كەركوك بكەین كە شارێكی كوردستانییە".
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدی كردەوە كە یەكێك لە راسپاردەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان گرنگی دانی زیاترە بە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان، هەر لەو سۆنگەیەشەوە لەم هەڵبژاردنەدا دەمانەوێت جارێكی تر بۆ هەموو لایەكی بسەلمێنین كە كەركوك شاری پێكەوە ژیان و برایەتی و تەباییە، هاوكات دەست خۆشی لە ئەندامانی بازنەی ١٩كرد كە لە شەش هەفتەی رابردوو لە خۆبردووانە و بێ ماندووبوون بانگەشەی لیستی ١٤٢ی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە جێ بەبێ كردووە، هیوای خواست لەم چەند رۆژەی داهاتووشدا بەگیانی هەستكردن بە لێپرسراوێتی بۆ پاراستنی ناسنامەی كەركوك و كەركوكییەكان و بەفیڕۆنەچوونی خوێنی شەهیدان هەوڵەكان چڕتر بكەنەوە بۆ سەرخستنی لیستی ١٤٢ و كانیدەكانی چونكە كاندیدەكانی یەكێتی لە كەركوك بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبنە دەنگ و رەنگ و سەدای هەموو پێكهاتەكانی شارەكە بە كورد وعەرەبە رەسەنەكان و توركمان و كریستیانەكان بۆیە سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان سەركەوتنی كوردستانییەتی كەركوكە، لە كۆتاییدا هیوای خواست لەم هەڵبژاردنەدا بەشێوەیەكی بەرفراوان و رێكخراو بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن بۆ ئەوەی بتوانین لە رێگەی پڕۆسەی دیموكراسییەوە دەسەڵاتەكانی كارگێری شاری كەركوك بەتایبەتیش پارێزگاری كەركوك وەربگرینەوە بۆ زیاتر خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی شارەكە بەبێ جیاوازی، پاشان لە مەڕاسیمێكدا هەر یەكە لە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و خاتوو فریاڵ عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپای ماندوبوونی بێ وچانی كادیران و تیمەكانی بازنەی ١٩ قەڵغانی رێزلێنانیان بە ژمارەیەك لە ئەندامانی بازنەكە بەخشی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

