سەعدی ئەحمەد پیرە: كەسوكاری شەهیدان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین
ی ن ک 07:39 PM - 2023-12-13
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
رۆژی 13-12-2023، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەری بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتی لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە خانەوادە و كەس و كاری شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە .
لە سەرەتای كۆبوونەوەكدا بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتەیەكی پیشكەش كرد و ئاماژەی بەوە كرد: "لەدوای پێنجەمین كۆنگرەوە بەرنامەڕێژی بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەس و كاری شەهیدان كراوە، بەبەرنامەیەكی تۆكمە و سەردەمیانە كار بۆ هێنانەدی هەموو خواست و داواكارییەكانی كەسوكاری شەهیدان بكەن".
وتیشی: "رۆڵە وخانەوادە و كەس و كاری شەهیدان ئەمانەتێكی گەورەن لای یەكێتی و بەئەركی خۆمانی دەزانێت هەرچی پێویست بێت بۆ كەسوكار و رۆڵەی شەهیدان ئەنجامی بدەین".
پاشان سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی كە جارێكی دیكە لەگەڵ كەسوكار و خانەوادەی شەهیدان كۆدەبێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد: "كە لە بنەماڵەكەیاندا بە درێژایی مێژووی شۆڕشەكانی كوردستان دەیان شەهیدیان بەخشیوە خۆی بە بەشێك لەكەسوكاری شەهیدان دەزانێت"، وتیشی: "خاوەنی راستەقینەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بنەماڵە و كەسوكاری ئەو شەهیدانەن كە بۆ پارێزگاری كوردستان و یەكێتی خوێنیان بەخشی".
تەئكیدیشی كردەوە: "سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەموو كۆبوونەوە و سەردان و گفتوگۆكانیدا چ لە ناوخۆی یەكێتی چ لەگەڵ بە غداش یەكێك لە تەوەرە هەرە گرنگەكانی مەسەلەی خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و زیاتر گرنگی پێدان بووە بە دابینكردنی ئایندەیەكی پڕ لە خۆشگوزەرانی بۆیان، بەڵام ئەمە لە كاتێكدا دەكرێت كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیاتر و بەهێزتر دەربكەوێت بۆیە ئێمە لەبەردەم دوو هەڵبژاردن داین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە چەند مانگێكی ماوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشكرد: "سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەم هەڵبژاردنە بەتایبەتی لە كەركوك واتە سەركەوتنی كورد، تەئكدیشی كردەوە كە كاندیدەكانی یەكێتی خۆیان بە داكۆكیكار و نوێنەری هەموو پێكهاتەكان دەزانن لەو شوێنانەی كە خۆیان تێدا كاندید كردووە".
لە كۆتاییدا سەعدی ئەحمەد پیرە روویكردە بنەماڵەی شەهیدان و ئاماژەی بەوەكرد: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر دڵنیایە كە بنەماڵە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان جگە لە خۆیان هاندەریش دەبن بۆ خەڵكانی تر تاوەكو لەم هەڵبژاردنەدا بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداری بكەن لە پێناو سەرخستنی كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".
PUKMEDIAٍٍ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

