دادگای فیدراڵی مافی بۆ ٨٠٠ هەزار دەنگدەری كەركوك گەڕاندەوە
کوردستان 10:48 AM - 2023-12-14
PUKMEDIA
دادگای فیدراڵی
رۆژی سێ شەممە ١٢-١٢-٢٠٢٣، دادگای فیدڕاڵی عیراق داوایەكی بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رەتكردەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەجێی خۆیدابوو، هەروەها عەرەب و توركمانەكانی كەركوك ترسیان لە دەنگدان هەیە".
دادگای فیدراڵی بە رەتكردنەوەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە كەركوك، مافی بۆ ٨٠٠ هەزار دەنگدەر گەڕاندەوە.
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەجێی خۆیدابوو
سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پشكی كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ رەتكردنەوەی دواخستنی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك لەجێی خۆیدابوو، چونكە هیچ هۆكارێكی یاسایی و دەستووری نەبووە".
"شۆڤێنییەكانی كەركوك ترسیان لە دەنگدان هەیە و دەزانن دوای ١٧ ساڵ كورد بەشدارێكی كارا دەبێت لە هەڵبژاردن و هەوڵی وەرگرتنەوەی پۆستەكانی پارێزگاكە دەدات كە بە نایاسایی لێیان زەوتكراوە، بۆیە داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان لە پارێزگاكە كردبوو، بەڵام دادگای فیدراڵی دوای بەدواداچوون بۆ داواكەیان، بڕیاریدا وەك ١٤ پارێزگاكەی دیكەی عیراق لە پارێزگای كەركوكیش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت"، سەباح حەبیب وای وت.
د. رێواز فایەق: بڕیارەكەی دادگا یاسایی و دروستبوو
د. رێواز فایەق سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند: "بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ رەتكردنەوەی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، وەڵامدانەوەیەكی یاسایی دروستبوو".
"بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هەموو ئەو هەوڵانەی بە مەبەستی هێشتنەوەی دۆخی نالەباری پارێزگاكە بوو وەك خۆی، لە لایەن نەیارانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە شارەكەدا رەتكردەوە"، سەرۆكی پێشووی پەرلەمان وای وت.
رۆژی سێشەممە ١٢-١٢-٢٠٢٣، دادگای فیدراڵی عیراق لە دانیشتنی خۆیدا بڕیاریدا بە رەتكردنەوە سكاڵایەك كە داواكرابوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دوابخرێت لەبەر تەواونەكردنی كاری وردبینی لەتۆماری دەنگدەران.
رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئەنجام دەدرێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكە، هاوپەیمانی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان بەناوی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ پێكهێناوە و خاوەنی 30 كاندیدە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

