بانگەشە کۆتایی هات و دەنگدان دەستپێدەکات
عیراق 11:24 AM - 2023-12-15
PUKMEDIA
پرۆسەی دەنگدان
ماوەی ٤٠ رۆژە کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەرگای بانگەشەی بەڕووی سەرجەم ئەو لیست و
قەوارانەدا کردووەتەوە کە لە ١٥ پارێزگای عیراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێم بەشداری
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقیان کردووە، سەعات ٦:٠٠ی سەرلەبەیانی
ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتاییهات و بانگەشەی هەلبژاردن راگیرا و هەر لایەن و کاندیدێکیش
لە بانگەشە بەردەوام بێت روبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.
دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات
بڕیارە سبەینێ شەممە ١٦-١٢-٢٠٢٣
لە سەعات ٧:٠٠ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت بۆ راگوێزراو و هێزە ئەمنییەکان
دەستپێبکات و تا ٦:٠٠ی ئێوارە بەردەوام بێت.
نزیکەی ٢ ملیۆن دەنگدەری تایبەت بەشداری دەنگدان دەکەن
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنیش
ملیۆنێک و ٢ هەزار و ٣٩٣ دەنگدەری تایبەت و ٤٨ هەزار و ٢٦٠ راگوێزراو بەشداری
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عیراق دەکەن و سەرجەم ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو
مەبەستە تەوابووە.
دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات
هاوکات رۆژی دووشەممە ١٨-١٢-٢٠٢٣ لەسەعات ٧:٠٠ی بەیانییەوە دەنگدانی گشتی لە ١٥ پارێزگاکەی عیراق
بەڕیوەدەچێت و تا سەعات ٦:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
نزیکەی ١٦ ملیۆن دەنگدەری گشتی بەشداری دەنگدان دەکەن
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنیش ١٥ملیۆن و ١٠٨هەزار و ١٣٥ دەنگدەری گشتی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکەن و سەرجەم ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە تەوابووە.
نزیکەی ٨هەزار ناوەند و ٣٩ هەزار وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەکراون
بەمەش ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨ دەنگدەر بە گشتی و تایبەت و راگوێزراوەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکەن و ٧ هەزار و ٧٦٦ ناوەند و ٣٨ هەزار و ٤٠ وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەکراوە.
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایرایگەیاندووە، 134 لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن کە 39 هاوپەیمانی و 29 حزب و 66 کاندیدی سەربەخۆن،کە نزیکەی ٤٠ رۆژە بانگەشە بۆ لیست و کاندیدەکانیان دەکەن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەشێوەیەکی رەسمی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بانگەشە راگیرا و سبەینێ ١٦-١٢-٢٠٢٣ دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات و رۆژی دووشەممە ١٨-١٢-٢٠٢٣ دەنگدانی گشت بەڕێوەدەچێت و کۆتایی بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عیراق دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

