دەنگدانی تایبەت کۆتاییهات
کوردستان 06:02 PM - 2023-12-16
PUKMEDIA
پرۆسەی دەنگدان
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەبێ درێژکردنەوەی وادەکەی سەعات 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ 16-12-2023 کۆتایی هات، کە لە 15 پارێزگای عیراق بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیش بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدەری تایبەت و راگوێزراوەکان دانرابوو، بەپێی زانیاری سەرچاوە میدیاییەکان رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت لە ئاستێکی بەرزدایە و هیچ جۆرە پێشێلکارییەکی ئەوتۆش تۆمارنەکراوە.
بەگوێرەی چاودێرانی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە وێستگە و بنکەکانی دەنگدان کە بە PUKMEDIA یان راگەیاند: "گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر هەبووە،
بەڵام بەرێژەیەکی کەم، کە کاریگەری لەسەر پرۆسەکە نەبووە و بەگشتیش رێژەی بەشداری لە ئاستێکی بەرزدایە کەلە هەندێک ناوچە
گەیشتوەتە 96٪.
بەگوێرەی زانیارییەكانی باوەڕپێكراوەكانی سایتی
رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرڵبژاردنەكانی
عیراق و مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە وەریگرتووە،
1002393 دەنگدەری تایبەت لە هێزە ئەمنییەكان و ناوخۆ و سوپا لە سەرتاسەری عیراق
مافی دەنگدانیان هەیە.
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەسەعات 7:00ی
سەرلەبەیانیەوە لە 565 ناوەندی دەنگدان لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوو، بۆ
چاودێری پرۆسەکە و رێگری لە هەر پێشێلکارییەک 11 هەزار کامێرای چاودێری لە بنکە و
وێستگەکانی دەنگدان دانراون.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق 134 لیست بەشداری
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان کرد، کە 39 هاوپەیمانی و 29 حزب و 66 کاندیدی
سەربەخۆ بوون، کە نزیکەی 40 رۆژ بانگەشە بۆ لیست و کاندیدەکانیان بەردەوامبوو، هاوکات
رۆژی دووشەممەش 18-12-2023 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

