دەرگای هەڵبژاردنی گشتی بەڕووی زیاتر لە 15 ملیۆن دەنگدەردا دەکرێتەوە
عیراق 05:13 PM - 2023-12-17
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
بڕیارە سبەی دووشەممە 18-12-2023، سەعات 7ـی بەیانی،
هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستپێبکات و پرۆسەکە تا سەعات 6ـی
ئێوارە بەردەوامبێت.
زیاتر لە 15 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە
بۆ هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق 15 ملیۆن و 108 هەزار
و 135 دەنگدەری گشتی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکەن
کە لە 15 پارێزگا بەڕێوەدەچیت.
بەپێی ئەو ئامارانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق
رایگەیاندووە، 134 لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن کە 39
هاوپەیمانی و 29 حزب و 66 کاندیدی سەربەخۆن.
هەروەها بۆ هەڵبژاردنەکە 7 هەزار و 766 ناوەند و 38 هەزار و 40
وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدەران ئامادەکراون.
دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو
پێشتریش رۆژی شەممە 16-12-2023، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەچوو کە رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران بەپێی
راگەیەندراوی کۆمسیۆنی هەڵبژاراردنی عیراق ٪67 بوو.
بۆ هەڵبژاردنی تایبەتی ئەنجومەنیی پارێزگاکانی عیراق 1 ملیۆن و
2 هەزار و 393 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو کە لە هەرێمی كوردستانیش ئامادەكاری
تەواو بۆ پرۆسەکە کرابوو، بەوپێیەی نزیكەی 54 هەزار دەنگدەری تایبەت هەن، كە
زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوو ژمارەیان 23 هەزار و 402 كەس بوو، لە هەولێریش
15 هەزار و 492 دەنگدەری تایبەت هەبوو و لە دهۆكیش 14 هەزار و 788 دەنگدەری تایبەت
هەبوو.
ژمارەی دەنگدەر لە ناوچە جێناکۆکەکان
ژمارەی دەنگدەران لە ناوچە جێناکۆکەکان بەجۆرێکە کە نەینەوا
زۆرترین ریژەی دەنگدەری هەیە و سەلاحەدین کەمترین رێژەی دەنگدەری هەیە.
پارێزگای نەینەوا خاوەنی 1 ملیۆن و 795 هەزار و 292 دەنگدەرە،
بەجۆرێک کە 1 ملیۆن و 695 هەزار و 566 دەنگدەری گشتین و 99 هەزار و 792 کەسیش
دەنگدەری تایبەتن.
پارێزگای دیالەش خاوەنی 950 هەزار و 114 دەنگدەرە، بەجۆرێک 892
هەزار و 710 کەسیان دەنگدەری گشتین و 57 هەزار و 404 کەسیش دەنگدەری تایبەتن.
سەبارەت بە پارێزگای کەرکوک، 870 هەزار و 920 دەنگدەری هەیە کە
813 هەزار و 590 کەسیان دەنگدەری گشتین و 57 هەزار و 330 کەسیش دەنگدەری تایبەتن.
پارێزگای سەلاحەدینیش خاوەنی 770 هەزار و 956 دەنگدەرە، بەجۆرێک
703 هەزار و 563 کەس دەنگدەری گشتین و 67 هەزار و 393 کەس دەنگدەری تایبەتن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

