رێبوار تەها: نەیارانمان دژی کوردستانی بونی کەرکوک پیلان دەگێڕن
کوردستان 03:45 PM - 2023-12-18
PUKMEDIA
رێبوار تەها و خالید شوانی
پیلانێکی گەورە لە کەرکوک دژی کوردەکان ئەنجامدراوە و بە هەزاران کورد بێبەش کراون لە دەنگدان، بۆ پووچەڵکردنەوە ئەو پیلانەش داوا لە کوردەکانی کەرکوک دەکرێت بچن دەنگ بدەن و رێگا نەدەن نەیارەکانمان ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن.
لەو چوارچێوەیەشدا کەمێک پێش ئێستا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ خالید شوانی و رێبوار تەها سازکرا و لەسەرەتای کۆنگرەکەدا خالید شوانی رایگەیاند: "داوا لە کەرکوکییە ئازیزەکان دەکەم ئەم چەند سەعاتەی کە ماوە بچن دەنگ بدەن و چوار ساڵی باشتر بۆ نەوەکانیان دەستەبەر بکەن".
"هەموو کوردستان چاوەڕوانی کەرکوکییەکانن کە بە دەنگەکانیان جارێکی دیکە کوردستانیبوونی شارەکە بسەلمێننەوە و لەم تاقیکردنەوە پڕ پیلانگێڕییەدا سەرکەون، بۆیە داواتان لێدەکەم ئەوکەسانەی تائێستا نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیان نەداوە، بچن دەنگی خۆیان بەو لایەنە بدەن کە لە هەموو نەهامەتییەکاندا لەگەڵیان بووە هەرگیز بەجێی نەهێشتوون"، خالید شوانی وای وت
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رووی کردە کەرکوکییەکان و رایگەیاند: "نەیارەکانمان زۆر بەهێزەوە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچن و دەیانەوێت کوردستانیبوونی کەرکوک بسڕنەوە، بۆیە داوام وایە رێگا نەدەن نەیارەکانمان ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن".
وتیشی: "بەرنامەیەکی پیلان بۆداڕێژراو لە دژی دەنگی کورد جێبەجێ کراوە و بە دەیان هەزار کورد پەنجەمۆر و کارتی دەنگدانیان ناخوێندرێتەوە و رێگایان پێنادرێت دەنگ بدەن، بۆیە تکام وایە کەرکوکییە قارەمانەکان وەک چۆن هەمیشە پێشەنگی قوربانیدان و بەزاندنی دوژمن بوون، ئەمڕۆش پیلانی نەیارانمان بە دەنگەکانیان پووچەڵ بکەنەوە و رێگا نەدەن ئەمشەو ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

