سەعدی پیرە: بەهەڵبژاردن شەڕی خاک دەکەین
کوردستان 08:48 PM - 2023-12-18
PUKMEDIA
سەعدی پیرە
بەشداری کارای کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەتایبەت لە کەرکوک سەلماندییەوە کەکورد هەرگیز دەستلەیەک بست خاکی باوک و باپیری هەڵناگرێت و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بۆ کورد شەڕی خاکە نەک بیرورای سیاسی".
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بۆ عیراق بە گشتی و ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەتی لەناویشیاندا
بۆ کەرکوک زۆر گرنگ بوو، چونکە بۆ ئێمەی کورد هەڵبژاردنەکە پرسی خاک بوو، نەک
بیروڕای سیاسی، ئەمڕۆش کە کەرکوکییەکانمان دەبینی بەو گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردنیان
دەکرد، دڵخۆشبوین کە دەیانەوێت لەرێی دەنگەکانیانەوە کوردستانیبونی شارەکە بسەلمێننەوە".
"لەپارێزگای نەینەواش کە بە عیراقی بچوککراوە ناو دەبرێت، گرنگە کورد دەنگی هەبێت و گۆڕانکاری ئیداری لە پارێزگاکەدا بکات، چونکە پێمانوایە لەدوای ئەو کارەساتەی داعش بەسەر ئەو شارەیدا هێناوە خەڵکی شارەکە پێویستیان بە خزمەتگوزاری زیاتر و پێکەوە ژیانی زیاترە، جێی خۆیەتی هەر لێرەشەوە ئاماژە بەوە بدەم کە کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک و نەینەواو هەموو ناوچە جێناکۆکەکان کاندیدی زۆر باش بون و دەتوانن گۆڕانکاری بکەن"، سەعدی پیرە وای وت.
وتەبێژی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "بەزۆرینەی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەتوانین پارێزگارێکی کوردی یەکێتی بۆ پارێزگاکە دەستنیشان بکەین و سەرجەم پێکهاتەکان لەسایەیدا خزمەتگوزارییان پێبگات و پێکەوە بە ئاشتییانە بژین، هەروەها داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکەین بەیاسایی ئەو کێشانە چارەسەربکات کە لەکاتی هەڵبژاردندا روبەرووی دەنگدەر بوەتەوەو بێبەش کراون لە دەنگدان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

