بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق رابگەیەندرێت
کوردستان 10:48 AM - 2023-12-19
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان و سەرچاوە ناڕەسمییەكان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگانی عیراق بەتایبەت لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە و پێشەنگە، كە لەپارێزگای كەركوك هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە زۆربەی دەنگەكانی مسۆگەر كردوە و براوەی یەكەمە، لە دیالە و سەڵاحەدین و نەینەواش، دەنگەكانی یەكێتی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە.
هەروەك بڕیاریشە سەعات 5:00ی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩-١٢-٢٠٢٣ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان (دەنگدانی گشتی و تایبەت) رابگەیەنێت.
بە گوێرەی داتا و زانیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رێژەی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی 41٪ بوە و پارێزگای كەركوك بەرزترین رێژەی تۆماركردووە و كەمترین رێژە لە كەرتی رەسافەی پارێزگای بەغدایە.
لە پارێزگای كەركوك رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران 65٪بووە و زیاتر لە 800 هەزار كەسیش مافی دەنگدانیان هەبووە، بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە لە مەكتەبی هەڵبژاردن و چاودێر و نوێنەرانی یەكێتی لە بنكەكانی دەنگدان دەستیكەوتووە لە زۆربەی بنكەكانی دەنگدان هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە پلەی یەكەمدایە.
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKMEDIA ی ئاشكراكرد كە:" هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە 65%ی دەنگەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی هێناوە".
دوای نزیكەی 18 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە پارێزگای كەركوك كرا رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ دەنگدەران چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان و كورد وەك پێكهاتەی سەرەكی شارەكە، بەشداری كارایان هەبوو، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەرێی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە 30 كاندیدەوە بەشداریكردەوە و براوەی یەكەمە.
لایخۆشیەوە د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات و دەڵێت:"ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێداویستییەکی ئیداری گرنگە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان".
سەرۆککۆمار لە پەیامێكیدا بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەڵێت:" ئەو ھەڵبژاردنە پێداویستییەکی ئیداری گرنگە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و بژاردەیەکی ئاشتییانە و دیموکراسییە بۆیان".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەیانێكی رەسمیدا سوپاسی ھێزە سیاسیەکانی كرد کە سوربوون لەسەر رکابەری لە سنوری یاساییدا و دەڵێت :"دیارترین وێنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک بوو کە لە ٢٠٠٥ەوە ئەنجام نەدراوە و گرفتی بۆ دروستبوو".
گرفتی سەرەكی بەردەم هەڵبژاردن لەكەركوك و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان بەتایبەت لە كەركوك ئەوەبوو كە كێشەی تەكنیكی لە ئامێرەكانی دەنگدان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بوو، بۆیە هەر زوو هەریەك لە سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و سەرۆكی لیست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەم گرفت و لەمپەرەیان خستەڕوو.
300 كەس لەبەر پێشێلكاریكردن دەستگیركراون
بەگوێرەی زانیاری لیژنەی ئاسایشی هەڵبژاردنەكانیش 300 كەس دەستگیركراون لەسەر پێشێلكاریی لە هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ ساختەكاری و كڕینی كارتی دەنگدانیان.
بەپێی زانیاریی و داتای كۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق سەبارەت بەرێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتیدا بەمجۆرە بووە:
بەسرە 42٪
میسان 27٪
قادسیە 37٪
زی قار 30٪
نەجەف 31٪
مسەنا 44٪
كەرتی رەسەفا- بەغدا 19٪
كەرتی كەرخ بەغدا 29٪
كەربەلا 39٪
بابل 39٪
دیالە 40٪
ئەنبار 56٪
واست 36٪
سەڵاحەدین 57٪
كەركوك 65٪
نەینەوا 52٪
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

