بەڤیدیۆ: دوو بازرگانی كریستاڵ بەبرینداری دەستگیردەكرێن
کوردستان 06:18 PM - 2023-12-19
PUKMEDIA
لۆگۆی بەڕیوەبەرایەتی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە یەك كیلۆ كریستاڵەوە دەستگیردەكات و بازرگانەكانیش رووبەروی هێزێكی ئاسایش دەبنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی دەزگای ئاسایش كە وێنەیەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ئاشكرایدەكات : "بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، لەڕۆژی ٢٠٢٣/١٢/١٩ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەركە لەكاتی مامەڵە كردنیان بە ماددەی كریستاڵ دەستگیردەكات".
"هێزەكانی ئاسایش هەوڵی دەستگیركردنیان دەدەن و تۆمەتباران بە بۆمبی دەستی و چەكی جۆری دەمانچە رووبەڕووی هێزەكان دەبنەوە و هەوڵی هەڵهاتن دەدەن "لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە هێزەكانی ئاسایش هەردوو تۆمەتبارەكە بە برینداری دەستگیردەكەن و دەست بەسەر بڕی زیاتر لە ١ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( كریستاڵ ) دا دەگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

