دوو کاندیدی یەکێتی زۆرترین دەنگی پارێزگای کەرکوک بەدەستدەهێنن
کوردستان 11:30 AM - 2023-12-20
PUKMEDIA
کاندیدانی سەرکەوتوی یەکێتی
دوو کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لەکۆی ٢٤٤ کاندید لە پارێزگای کەرکوک زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوەو بە رێژەیەکی زۆر لەپێش یەکەم دەنگی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی دیکەوەن.
نەشئەت شاهوێز خورشید کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لەکۆی ١٧٦ کاندیدی نێر زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی سەرجەم کاندیدانی پارێزگاکە بەدەستهێناوە، کە ٣٧ هەزار و ٩٧١ دەنگە، لەپاش ئەویش راکان جبوری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک دێت، کە ٣٦ هەزار و ٦١٧ دەنگی هەیە، کە کاندیدەکەی یەکێتی زیاتر لە هەزار دەنگ لەپێشیەوەیەتی.
لەسەر ئاستی ژنانیش لە پارێزگای کەرکوک کە ٦٨ کاندیدی مێ بەشداربوون، پەروین
فاتیح حەمید کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و
ئیرادەمانە بەراورد بە یەکەم دەنگی ژنانی سەرجەم لیست و هاوپەیمانێتییەکانی دیکە، بەڕێژەیەکی
زۆر لەپێش یەکەمی کاندیدە ژنەکانەوەیە، کە ٥ هەزار و ٣٩٦ دەنگی بەدەست هێناوە، لەدوای
ئەویش سەوسەن عەبدولواحید لە جەبهەی تورکمانی دێت کە ٤ هەزار و ٨٣١ دەنگی
بەدەستهێناوە، کە جیاوازییەکەیان زیاتر لە ٥٠٠ دەنگە.
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە
١٦ کورسی پێکدێت، کە ١ کورسییان بۆ کۆتای پێکهاتەی مەسیحییەکانە و ١٥ کورسییەکەی
دیکەش لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا بەسەر لایەنەکاندا دابەش دەبێت.
لەگەڵ ئەوەی هەتا ئێستا ئەنجامی
دەنگدانی تایبەت رانەگەیەندراوە، بەڵام ھاوپهیمانی كهركوك ھێز و ئیرادهمانه
تائێستا ٥ كورسی مسۆگهر كردوه، هاوكات ھاوپهیمانی عهرهبی ٢ كورسی بهدهستھێناوهو
بهرهی توركمانی عیراقی یهكگرتوو ٢ كورسی بهدهستھێناوه، ههروهها پارتی
دیموكراتی كوردستانیش تائێستا ١ كورسی بۆ یهكلابوهتهوهوھاوپهیمانی
عروبهش ١ كورسی بهدهستھێناوه و ھاوپهیمانی قیاده ١ كورسی بهدهستھێناوه.
PUKMEDIA
ژمارەی دەنگ و ناوی کاندیدانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

