شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: سەرکەوتنمان لەهەڵبژاردن ئەرکمان قورستر دەکات
کوردستان 02:01 PM - 2023-12-20
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی دیکە کوردستانیبوونی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی بەدەنگی لایەنگرانی سەلماندەوەو ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت: "دەمانەوێت لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا وەک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق سەرکەوتن بەدەستبهێنین و باڵانسی سیاسی لە هەرێمیش راست بکەینەوە، ئەمەش بەکاری پێکەوەیی و پشتیوانی یەکتر دەبێت"، دەشڵێت: "سەرکەوتنمان لەهەڵبژاردن ئەرکمان بۆ خزمەتی خەڵک قورستر دەکات".
لە چەمچەماڵ کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ سەرکەوتنی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتەیەکیدا بۆ ئامادەبووان و کادرانی یەکێتی رایگەیاند: "دوای ئەوەی سەرکەوتنی گەورەمان بۆ کورد و کوردستان لە ناوچە جێناکۆکەکان بە گشتی و لە کەرکوک بەتایبەتی بەدەستهێنا، لە ئەمڕۆوە ئەرکمان قورستر دەبێت و پێویستە پێکەوە توانا و هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ بۆ خزمەتی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لە ناوچە جێناکۆکەکان".
"بەڵێن دەدەین لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال کە چەپکە گوڵەکەیە، پێکەوە لەجێی ئەو متمانەیە بین کە پێمان سپێردراوە و لەداهاتوودا خزمەتی زیاتری کەرکوکییەکان و سەرجەم پێکهاتەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان بکەین، خۆشحاڵین کە دوای ١٨ ساڵ توانیمان جارێکی تر بە دەنگەکانی ئێوە کوردستانیبوونی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بسەلمێنینەوە، ئەمەش مەغرورمان ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەرکمان بۆ خزمەتی ئێوە قورستر دەکات"، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وای وت.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی دەشڵێت: "پێکەوە بوونمان لەماوەی رابردوودا بۆ سەلماندنەوەی کوردستانیبوونی ناوچەجێناکۆکەکان بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە، کە دەتوانین هەر پێکەوە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا سەرکەوین و باڵانسی سیاسی لەهەرێمی کوردستان راستبکەینەوە، چونکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خزمەت و ئازادی خەڵک دروستبووەو هەڵبژاردنی داهاتووش باشترین دەرفەتە کە بدرێت بە یەکێتی بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵک بکات و کورد و کوردستان سەربخات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

