جیاكردنەوەو ژماردنی دەستی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت بەردەوامە
عیراق 11:03 AM - 2023-12-22
PUKMEDIA
پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنی دەستی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت
پڕۆسەی جیا كردنەوەی دەنگەكان بەردەوامەو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەركەوتنی گەورەی تۆماركردووەو لە پێش هەموو هێزو لایەنەكانی ترەوەیە.
بۆ رۆژی دووەم پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنی دەستی سندوقەكانی دەنگدانی ئەو وێستگانە بەردەوامە كە لەدەنگدانی تایبەتدا بەهۆی كێشەی تەكنیكی لە ئامێرەكانیاندا ئەنجامەكانیان نەنێردرابوون بۆ ئۆفیسی سەرەكی لەبەغدا، بەپێی زانیارییەكان، لە دەنگدانی تایبەتیشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوپەیمانی و لیستەكانی لە ناوچە جێناكۆكەكان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لە كەركوك لەكۆی 112 وێستگە ژماردنەوەی دەستی بۆ 54 وێستگە كراوە و تاوەكو ئێستا 58 وێستگە ماون جیاكردنەوەیان بۆ بكرێت، لە هەولێر لە كۆی 35 وێستگەی دەنگدان ژماردنەوەی دەستی بۆ 21 وێستگە كراوە و لە دهۆك لە كۆی 28 وێستگەی دەنگدان ژماردنەوەی دەستی بۆ 25 وێستگە كراوە و لە سلێمانیش 19 وێستگەی دەنگدان ژماردنەوەی دەستیان بۆ كراوە و تەنها 8 وێستگە ماون جیاكردنەوەیان بۆ بكرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA، بڕیارە رۆژی یەك شەممە پاش تەواوكردنی هەموو ئەنجامەكان رابگەیەندرێت پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنی سەرجەم دەستی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت و پێداچوونەوە بە سكاڵاكان، ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لە 15 پارێزگاكەی عیراق رابگەیەندرێت.
پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆمسیۆنی عیراق دەستیكرد بەجیاكردنەوە و بژاردنەوەی دەستی دەنگەكانی ئەو وێستگانەی، كە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە لە ئامێرەكاندا لە كاتی دیاریكراودا كە 6 سەعاتە ئەنجامەكانیان نەنێردرابوون بۆ ئۆفیسی سەرەكی لەبەغدا".
بژاردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی 1000 وێستگە دەكرێت
"پڕۆسەكە سەرجەم پاریزگاكانی عیراق دەگرێتەوە، لە فەرمانگەی كۆمسیۆنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت و تێیدا جیاكردنەوە و بژاردنەوەی دەستی بۆ زیاتر لە 1000 وێستگە دەكرێت، كە 50 وێستگەیان هی دەنگدانی گشیتییە و لەسەعات 08:00 ی بەیانی تا 06:00 ی ئیوارە بەردەوام دەبێت"جومانە غەلای وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

