زانیاری نوێ لەبارەی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك
عیراق 02:46 PM - 2023-12-22
PUKMEDIA
پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنی دەستی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت
پڕۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بەرەو كۆتایی دەچن و لەكۆی دەنگە تایبەتەكانی كەركوك، دەنگی یەكێتی بە رێژەیەكی زۆر لەپێش هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عیراقەوەیە و بەتەنها وەكو هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە بەدەستهێنانی 20 هەزار و 365 دەنگ لە دەنگدانی تایبەت لە پلەی یەكەمدایە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە PUKMEDIA، لە ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە دەستیكەوتووە، جیاكردنەوەی دەنگە تایبەتەكانی كەركوك لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە و دەنگی تایبەت بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكەركوك گەیشتووەتە 20 هەزار و 365 دەنگ.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆن، لە جیاكردنەوەی دەنگە تایبەتەكانی كەركوك لەسنووری پارێزگای هەولێریش، یەكێتی لەدوای پارتی وەكو دووەم هێز رێژەیەكی باشی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە PUKMEDIA ی داوە، لەكۆی دەنگە تایبەتەكانی كەركوك، دەنگی یەكێتی بە رێژەیەكی زۆر لەپێش هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عیراقەوەیە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتەنها وەكو هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە نزیكەی 63% دەنگە تایبەتەكانی بەدەستهێناوە.
ریزبەندی ژمارەی دەنگەكانی لیست و هاوپەیمانێتییەكان لە كەركوك:
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە بەدەستهێنانی 20 هەزار و 365 دەنگ لە دەنگدانی تایبەت لە پلەی یەكەمدایە.
پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەنگدانی تایبەت 7938 دەنگی بەدەستهێناوە.
هاوپەیمانی عەرەبی لە دەنگدانی تایبەت 952 دەنگی بەدەستهێناوە.
نەوەی نوێ لە دەنگدانی تایبەت 936 دەنگی بەدەستهێناوە.
هاوپەیمانی عروبە لە دەنگدانی تایبەت 796 دەنگی بەدەستهێناوە.
هاوپەیمانی قیادە لە دەنگدانی تایبەت 525 دەنگی بەدەستهێناوە.
بەرەی توركمانی لە دەنگدانی تایبەت 383 دەنگی بەدەستهێناوە.
هاوپەیمانی كەركوكنا لە دەنگدانی تایبەت 258 دەنگی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان ئینجیل زیا شیبا بەرواری كاندیدی كۆتای مەسیحییەكانی كەركوك، لەپێش كاندیدەكانی دیكەوەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

