زیاد جەبار: یەکێتی دەیەوێت پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان
کوردستان 04:38 PM - 2023-12-25
PUKMEDIA
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی دەڵێت: "یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەوادەی خۆیدا و هەروەها تەئکیدیش دەکەینەوە کە پێویستە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت لە پەرلەمان".
زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت کە رۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ە".
"جیاوازی یەکێتی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوە بووە لەسەرەتای خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانەوە بەردەوام جەختمان لەوە کردوەتەوە لەهەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هەر پێکهاتەیەک هەبێت خۆیان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بکەن لە پەرلەمانی کوردستان و دەشمانەوێت مەسیحییەکانی سلێمانیش نوێنەری خۆیان هەبێت لە پەرلەمانی کوردستان"، زیاد جەبار وای وت.
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی لەبارەی سکاڵاکەنشیان کەلە خولی پێنجەمی پەرلەمان لەبارەی پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردن کە ئاڕاستەی دادگای فیدراڵییان کردبوو رایگەیاند: "بەو هیوایەین بڕیاری دادگای فیدراڵی کە لە ٢٧ی ئەم مانگە دەدرێت، بە دڵی هەموو لایەک بێت و لە بەرژەوەندی گشتی بێت، چونکە داواکەی یەکێتی بۆ بەرژەوەندی گشتییە و لەپێناو خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

