لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەهەڵبژاردنێکی کەم وێنە توانی دەنگەکانی زیاد بکات
کوردستان 07:21 PM - 2023-12-25
PUKMEDIA
لەتیف نێروەی
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "یەکێتی لە هەڵبژاردنێکی کەم وێنەدا توانیویەتی نزیكەی 100% دەنگەكانی خۆی زیاد بكات. لەبەرامبەردا دەنگی لایەنە كوردستانیەكان كەمی كردووە، (ی.ن.ك) توانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ناوچە دابڕێنراوەكان سەركەوتنێكی كەم وێنە بەتایبەتی لە كەركوك بەدەست بێنێت، لەو چوارچێوەیەشدا پسپۆران و شارەزایانی هەڵبژاردن، هەمیشە ئەو راستیە دووپات دەكەنەوە كە ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردنەكان كۆتایی پێ بێت، ئەوا دەبێ بۆ سبەینێ و لەپێناو هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەست بە ئامادەكاریی نوێ بكرێت".
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا بە ناونیشانی سەركەوتنێكی كەم وێنە و هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانەی هەڵبژاردنەكان کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "پسپۆران و شارەزایانی هەڵبژاردن، هەمیشە ئەو راستیە دووپات دەكەنەوە كە ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردنەكان كۆتایی پێ بێت، ئەوا دەبێ بۆ سبەینێ و لەپێناو هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەست بە ئامادەكاریی نوێ بكرێت، هەڵبەت ئامادەكارییەكانیش گونجاو نابن، ئەگەر هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانە بۆ كۆی رەهەندەكانی هەڵبژاردنی رابردوو نەكرێت، بۆ ئەوەی سود لە خاڵە بەهێزەكان وەربگیرێ و هەوڵی دەست نیشانكردن و چارەسەركردنی خاڵی لاواز و خەوشیەكان بدرێت و لەسەر ئەو بناغەیەش پلانێكی باش بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دابنرێت".
دەشڵێت: "لەسەر ئەم بنەمایە، هەوڵدەدەم هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ناوچە دابڕێنراوەكان بكەم و تیایدا خاڵە بەهێزەكانی یەكێتی لەو هەڵبژاردنەدا بخەمەڕوو، لەگەڵ دیاریكردنی كەموكوڕی و خەوشیەكان بۆ ئەوەی لە داڕشتنی پلانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ئەم گاپ و خەوشیانە چارەسەر بكرێن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

