وتەبێژی کۆمسیۆن: 453 سکاڵا تۆمارکراون
کوردستان 10:59 AM - 2023-12-26
PUKMEDIA
وتەبێژی کۆمسیۆن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەتا ئێستا لە جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەردەوامە و وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "تا ئێستا 453 سکاڵامان بەدەست گەیشتوەو لە چەند رۆژی داهاتووشدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت".
جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکیدا بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەتا ئێستا 453 سکاڵای لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەدەست گەیشتووە، کەلە نێوانیاندا سکاڵای سەوز هەیە کە کۆمسیۆن وەری ناگرێت و رەتدەکرێتەوە و سکاڵای زەرد هەیە لەسەر چاودێران و ئامێرەکانی دەنگدان و کارمەندانی کۆمسیۆن، کەبەهۆیەوە کۆمسیۆن سزای کەمتەرخەمەکان دەدات، لەو سکاڵایانەش هیچ سورێکی تێدا نەبووە".
"کۆمسیۆن لیژنەیەکی هەیە کە خوێندنەوە بۆ سەرجەم سکاڵاکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات و بۆ سەوز و زەرد جیایان دەکاتەوەو لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات و پرۆسەکەش هەتا ئێستا بەردەوامە و دواتر لیژنەکە سکاڵاکان بۆ بڕیاردان لەسەری بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرزدەکاتەوە"، جومانە غلای وای وت.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەش دەڵێت: "لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنرێت و لەئێستادا کۆمسیۆن سەرقاڵە بە هەژماردکردنی دەستی دەنگەکان و ئەوەش چەند رۆژێکی دەوێت بەتایبەت جیاکردنەوەی دەستی دەنگدانی تایبەت، ئەوەش پرۆسەیەکە درێژە دەکێشێت لەبەر ئەوەی دەنگدەری تایبەت هەیە لە هێزە ئەمنییەکان و پەنابەران دەنگدەری بەغدا بون و لە ئەنبار دەنگیان داوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

