مەکتەبی هەڵبژاردن: یەکێتی سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد
کوردستان 10:32 PM - 2023-12-28
ئەرشیف
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتی و راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لەلایەن کۆمسیۆنەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه كه به سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی و ماندووبوونی هه‌موولایه‌كمان تۆمار كرا، سه‌روه‌ریی و شانازییه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان و ته‌واوی گه‌له‌كه‌مانه، پێشكه‌شی ده‌كه‌ین به روحی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و شه‌هیده قاره‌مانه‌كان.
راشیگەیاندووە:"پێكه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان".
دەقی پەیامەکە:
هه‌ڤاڵان/ كادر و ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و به‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رجه‌م مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان، ته‌واوی كادر و ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان:
جارێكی دیكه گه‌له‌كه‌مان له ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان به رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وه‌ری تۆمار كرد.
رۆڵی كاراتان له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵژاردن به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و هێمنانه و به‌شداریتان له سه‌رخستنی لیسته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و سوپاسه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه كه به سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی و ماندووبوونی هه‌موولایه‌كمان تۆمار كرا، سه‌روه‌ریی و شانازییه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان و ته‌واوی گه‌له‌كه‌مانه، پێشكه‌شی ده‌كه‌ین به روحی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و شه‌هیده قاره‌مانه‌كان.
جارێكی دیكه هه‌وڵ و دڵسۆزی و ده‌نگی ئێوه كوردستانی بوونی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی سه‌لماند و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مانی تووشی شۆك كرد.
دووباره ده‌ستخۆشی له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین... پێكه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
رزگار حاجی حه‌مه
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

