سەعدی ئەحمەد پیرە: لەساڵی نوێدا هەوڵی باشتركردنی گوزەرانی خەڵك بدرێت
کوردستان 03:10 PM - 2023-12-31
ئەرشیف
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ (2024)، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو بەشەكانی كوردستان دەکات.
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ (2024)، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەین، لەهەموو بەشەكانی كوردستان و لەهەر شوێنێكی جیهاندان، ئومێدەوارین سەری ساڵێكی ئاسودەو بەختەوەر بەرینەسەر.
پیرۆزبایی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەین.
هیوادارین لە ساڵی نوێدا، یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان پتەوتربێت، هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش بەگیانی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دۆخەكە، كێشە سیاسیەكان چارەسەر بكرێ. بە یەكگرتووییو تەبایی گەلەكەمان و لایەنە سیاسیەكان، هەنگاو بنرێ بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم باشتركردنی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و زیاتر بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخان و سەرخانی هەرێمەكەمان
هەروەك هیواخوازین، لەم ساڵە نوێیەدا، بەرێگاچارەی گفتوگۆ و دانوستان، لەسەر بنەمای دەستوری هەمیشەیی عیراق و تەوافقی نیشتمانی، كێشە و دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمو ناوەند چارەسەری بنەڕەتی بكرێن، هاوكات سەقامگیری سیاسی و ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر ناوچەكەدا بكێشێت و لەسایەی دا تەواوی خەڵك بەهەموو پێكهاتەكانەوە بەئارامی و ئاسودەیی بژین.
جارێكی تر ساڵی نوێ پیرۆزبێتو ئومێدی بەختەوەری بۆ گەلی كوردستان دەخوازین.
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
٣١/١٢/٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

