یەکێتی لەبەغداوە هەوڵی چارەسەری کێشەی گەڕەکێکی کوردنشینی کەرکوک دەدات
کوردستان 11:00 AM - 2024-01-03
PUKMEDIA
گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک
پەرلەمانتارانی یەکێتی لە بەغدا و وەزیری داد هەوڵی چارەسەرکردنی کێشیە گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک دەدەن و سکاڵای دانیشتوانی گەڕەکەکەیان گەیاندوەتە سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری بەرگری عیراق.
ناڕەزاییەکان گەیەندراوەتە سەرۆک وەزیران
گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەوڵی چۆڵکردنی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک بڕیارێکی نایاساییە و ئێمەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین و ناڕەزایەتی دانیشتوانی گەڕەکەکەمان لەلایەن خالید شوانییەوە گەیاندوەتە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری بەرگری".
"پێویستە ئەو هێزەی
هاتوەتە گەڕەکەکە پاشەکشێ بکات و بۆ ئەمەش داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە
بارودۆخەکە هێور بکاتەوە و رێگە نەدرێت مافی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە پێشێل بکرێت"،
گەیلان قادر وای وت.
فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانن
فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانی لە داوای دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک دەکات و لەبەغداوە هەوڵی چارەسەرکردنی کیشەکانیان دەدرێت.
سەباح حەبیب ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"مانەوەی سوپای عیراق لە گەڕەکە کورد نشینەکان کاریگەری خراپی لەسەر ئارامی
شارەکە دەبێت و پێویستە بکشێنەوە، بۆ ئەوەش وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ دانیشتوانی
گەڕەکی نەورۆزین و پشتیوانی داوا رەواکانیان دەبین".
"فراکسیۆنی یەکێتی
چارەسەری کێشەی گەڕەکی نەورۆزی کردۆتە دۆسیەیەک و لەبەغداوە هەوڵی چارەسەرکردنی
دەدات"، سەباح حەبیب وای وت.
گەڕەکی نەورۆز کە ژمارەیان 124 ماڵە و بەشی زۆرینەیان کوردن، لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن قائیمقامی کەرکوکەوە بە هێزێکی سەربازییەوە هەڵدەکوترێتە سەریان و داوایان لێدەکرێت خانوەکانیان چۆڵ بکەن، لەبەرامبەریشدا ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە کەرکوک لەگەڵ دانیشتوانی گەڕەکەکە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن و وەک خۆیان دەڵێن: "رێگە نادەین مافی دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز پێشێلبکرێت".
بە بڕیاری بەسەرچوو کورد دەردەکرێت
لەو بارەیەوە د. ئەحمەد فاتیح کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەم کێشەیە تەنها لە کەرکوک نییە و لە ناوچە جێناکۆکەکانی دیکەش هەیە، بەڵام تەنها لەپارێزگای کەرکوک دەیانەوێت کاربە بڕیارێکی کۆن بکەن و ئەو کوردانە دەربکەن".
"ماوەی 20 ساڵە دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک کە زۆربەیان کوردن بەپێی یاسای پۆڵ بریمەر لەو گەڕەکە نیشتەجێن و رێگە نادەین بێ هیچ قەرەبویەک هەوڵی چۆڵکردنی ماڵەکانیان پێبدرێت، هەر عەسکەرتاریەتێکیش بۆ ئەو مەبەستە لە گەڕەکەکە هەبێت رەتی دەکەینەوەو داوا دەکەین ئەو هێزەی هاتوەتە گەڕەکەکە بگەرێتەوە شوێنی خۆی"، د. ئەحمەد وای وت.
دوێنێ سێ شەممە 2-1-2024 لەلایەن قائیمقامی کەرکوکەوە هێزێکی سوپای عیراق گەیشتونەتە گەڕەکی نەورۆز و داوایان لە دانیشتوانی گەڕەکەکە کردووە کە خانوەکانیان چۆڵ بکەن و بدرێت بە ئەفسەرانی سوپای عیراق، ئەمەش لەکاتێکدایە لەساڵانی رابردوودا چەندین جار دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز داوای تاپۆکردنی خانوەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

