داهاتی یەك ساڵی سلێمانی زیاتر لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار دینارە
کوردستان 10:34 AM - 2024-01-04
PUKMEDIA
دیناری عیراقی
بەگوێرەی داتاكانی وێبسایتی شەفافییەت، داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، زیاتر لە 1 ترلیۆن دینارە و بەسەر 10 زۆرترین جۆری داهاتدا دابەشكراوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە سایتی شەفافیەت بڵاوی كردوونەتەوە، داهاتی ساڵی 2023 ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كە لە (گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە، گەنجینەی راپەڕین)، كۆكراونەتەوە بریتییە لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاصەیە.
هەروەها داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی لە گەنجینەكان بەپێی جۆری داهات دابەشكراوە بۆ 10 زۆرترین جۆری داهات كە بریتین لە، داهاتی رسوماتی راستاندن (التصدیق)، داهاتی جۆراوجۆر (الایرادات المتنوعە)، نەخۆشی شێرپەنجە 5%، شەقام، ژینگە، تابلۆی ئەڵمانی، بەڵیننامە، چەك، سزادان (غرامات)، مۆڵەت (الاجازات).
سایتی شەفافیەت رۆژانە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكاتەوە، هاوكات داهاتی كۆكراوەی هەفتانە و مانگانە و ساڵانەش دەخاتەڕوو و هەموو رۆژانێكی هەینیش سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA بەپشتبەستن بە داتاكانی شەفافییەت كە ئۆپشنێكی تایبەتی لە سایتەكەدا بۆ جێگیر كردووە، داهاتی هەفتانەی سنوورەكە دەخاتەڕوو.
قوباد تاڵەبانی: شەفافییەت كۆڵەكەی دروستبوونی متمانەیە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوكات لەبارەی كاراكردنی وێبسایتی شەفافییەت www.shafafiat.com راگەیاند: "لەم وێبسایتەوە داهاتەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕینی تێدا دەخەینەڕوو، كە مەبەست لێی "سیستمی چاودێری و رێكخستنی داهاتی فەرمانگەكانە" و هەروەها "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەتە، كە سەرجەم ئەو داهاتانەی لەم سنوورە دەستدەكەوێت بەشێوەی دیجیتاڵی تێدا دەردەكەوێت كە رۆژانە، مانگانە و ساڵانەیە".
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندبوو: "شەفافییەت، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەكی پتەو لە دروستكردنی سیستمێكی دارایی شەفاف و بۆ یەكەمجارە لەهەرێمی كوردستان و تەنانەت عیراقیش لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لە هەمانكاتدا وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە كە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو ناوچانەوە دەكرێت".
جێگری سەرۆكی حكومەت روونیشیكردەوە، "ئەم كارە لەبەر ئەوە كراوە شەفافییەت كۆڵەكەی دروستبوونی متمانەیە لەنێوان هاووڵاتییان و هەر دەسەڵاتێكی سیاسیی لە دنیادا، بۆیە گرنگە ئێوەش بیزانن".
وێبسایەتەكە چییە؟
پڕۆژەكە لە دوو قۆناغ پێكدێت، قۆناغی یەكەم، شەفافییەت لە داهات، قۆناغی دووەم، شەفافییەت لە خەرجی.
داهاتەكانی نێو وێبسایتەكە دابەشكراون بەسەر شەش گەنجینەدا، هەر گەنجینەیەك كۆمەڵێك فەرمانگە و دامودەزگای حكومی لەخۆدەگرێت، كە هەموو ئەمانە لە رێگەی تۆڕێكی نێتوۆركەوە بەیەكەوە بەستراونەتەوە.
زانیارییەكانی رۆژانە لەنێوان 24 بۆ 48 سەعاتدا نوێ دەبێتەوە، بەشێوەی تۆڕێكی نێتوۆرك سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین لەخۆدەگرێت.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی و پڕۆژەكەش رۆژانە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بڵاودەكاتەوە، بڕیارشە لە داهاتوودا خەرجییەكان بەهەمان شێوەی داهات بخرێنەڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

