دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندن بەسەرکەوتویی کۆتاییهات
کوردستان 03:08 PM - 2024-01-12
PUKMEDIA
دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتی
ئەمڕۆ هەینی ١٢-١-٢٠٢٤ دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی هاتوو، کۆی هەر ٥ لیژنەکە راپۆرتەکانیان پێشکەشکرد و لیژنەی سەرپەرشتاری کۆنفرانسەکەش لەو راپۆرتانە پوختەیەکی پێشکەشی بە هەریەک لە لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، بڕیاریشە سەرجەم بڕیار و راسپاردەکان لەڕێی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتییەوە ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێن.
عیماد ئەحمەد: راگەیاندنی یەکێتی لاسایی هیچ راگەیاندنێکی تر ناکاتەوە
هەر لەکۆنفرانسەکەدا عیماد ئەحمەد لێپرسراوی
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد
و رایگەیاند:" خۆشحاڵم بەسەرکەوتویی کۆتایمان بە دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێنا، ئێمەی یەکێتی وەک چۆن لەم دوو رۆژەشدا بە تەواوی
ئەوەمان بۆ دەرکەوت پێمان باشنییە لاسایی هیچ راگەیاندنێکی دیکە بکەینەوە و راگەیاندنەکانمان
یەکێتییانەیەو خۆمان بەراورد ناکەین بەهیچ راگەیاندنێکی دیکە، پێویستیشە راگەیاندنەکانمان لەگەڵ گەل و نیشتماندا بێت و ساڵی نوێ ساڵی گۆڕانکاری زیاتر بێت".
وتیشی:" لەلیژنەکانی کۆنفرانسەکەدا بەشێکی زۆری گەنجان و ژنان بەوپەڕی تواناوە بەشدارییانکرد و راو پێشنیازەکانیان دەردەبڕی ئەمە مایەی خۆشحاڵیی و شانازییە بۆ هەموومان و پێویستە راسپاردەکان بخەینە بەردەست سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی یەکێتی، تاوەکو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەوڵبدەین بە زوترین کات جێبەجێبکرێن و مافی راگەیاندکارانمان مسۆگەر بکەین، ئەمەش دوا کۆنفرانس نابێت و ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی تری بەدواوە دەبێت".
لەتیف نێروەیی: بەسەرکەوتویی کۆتایمان بە دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتی هێنا
هاوکات لەتیف نێروەیی لێپرسراوی
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتاری کۆتایی کۆنفرانسی پپێشکەشکرد و
رایگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە بەسەرکەوتویی
کۆتایمان بە دووەمین کۆنفرانسی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێنا، دەرەنجام
و ئیرادەی راگەیاندنکارانمان سەلماندنی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونیان دەوێت".
وتیشی:"داوای لێبوردن لەو
هاوکارو دڵسۆزانەمان دەکەین کە بە هەر هۆکارێک بوبێت بێبەشبوون لەبەشداریکردن لەم
کۆنفرانسە، هاوکات سوپاسی زۆرمان بۆ ستران عەبدوڵڵا کە ماوەیەکی زۆر خزمەتیکرد و
هەموو هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی میدیای یەکیتی خستەگەڕ".
دوای ١٤ ساڵ بۆردی راگهیاندنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەماوەی دوو رۆژدا دووههمین كۆنفرانسی خۆی به ئامادهبوونی نزیكهی ٣٥٠ ئهندامی كۆنفرانس و زیاتر له ٤٠ پسپۆڕ و شارهزای راگهیاندن و ژمارهیهكی زۆر له ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، كه ئامانج لێی رێكخستنهوهو داڕشتنهوهی سیاسهتی میدیایی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئامادهسازیی بوو بۆ قۆناغی نوێی راگهیاندن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

