شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: رێکخستنەوەی هەرێم پێویستی بەسەروەری یاسایە
کوردستان 09:18 PM - 2024-01-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
ئێوارەی رۆژی 15ی1 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە ئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لەگەڵ تیمی یەکێتیی لە حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتەیەکی پێشکەشی کردو تێیدا باسی لە دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد ، دیدی یەکێتی بۆ حوکمڕانی و چارەسەری کێشەکان خستەڕوو و رایگەیاند:" ئامانجی یەکێتییە لەپێناو قووت و ژیانی خەڵک و چارەسەری بنەڕەتی کێشەی مووچە، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن" .
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی:" لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە بەرپرس دەزانێ و هەوڵدەدات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری".
لەکۆتایی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی هەڤاڵانە ئەنجام درا لەبارەی چۆنیەتی کارکردن لە قۆناغەکانی داهاتوو و رۆڵی تیمی یەکێتیی لە حکومەت.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: رێکخستنەوەی هەرێم پێویستی بەسەروەری یاسایە
لەلایەکی ترەوە هەر دوانیوەڕۆی دووشەممە ١٥/١/٢٠٢٤ لە هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ پارێزەر و مافپەروەرانی هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ئامادەی بوو، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتارێکی پێشکەش کردو بەگرنگیەوە باسی لە رۆڵ و کاریگەری پارێزەر و مافپەروەران کرد، رایگەیاند:" ئێوە توێژێکی زۆر گرنگی کۆمەڵگان و داکۆکیکاری سەرسەختی جێبەجێکردن و سەروەربوونی یاسان لە هەرێمی کوردستان؛".
لە بەشێکی تری وتارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە دۆخی هەرێمی کوردستان و رۆڵی یەکێتیی کردو وتی:" بۆ رێکخستنەوەی هەرێم و سەروەربوونی یاسا پێویستمان بە پشتیوانی پارێزەر و مافپەروەرانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

