ئەمریکا و بەریتانیا: هێرشەکەی هەولێر پێشێلکاری سەروەرییە
کوردستان 09:51 AM - 2024-01-16
ئاژانسەکان
هێرشە موشەکیەکەی هەولێر
ئەمریکا و بەریتانیا و نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ئیدانەی هێرشە موشەکیەکەی سەر هەولێر دەکەن و دەڵێن: "ئەو هێرشانە ناسەقامگیری لە عیراقدا دروستدەکەن و بۆ بەرقەرارکردنی ئارامیش بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی هەوڵەکانی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان"، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراقیش رایدەگەیەنێت: "لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار دەكەین".
پەلامارە موشەکیەکەی شەوی رابردووی سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لێکەوتەوەو بڕیارە بۆ ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە گردبونەوەیەکی ناڕەزایی لەهەولێر ئەنجام بدرێت.
ماتیۆ میلەر وتەبێژی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت: "واشنتۆن ئیدانەی ھێرشەکانی ئێران بۆسەر ھەولێر دەکات و دژایەتی خۆشی بۆ ھێرشە بێباکەکانی ئەو وڵاتە دەردەبڕێت کە دەبنەھۆی دروستکردنی ناسەقامگیری لە عێراقدا".
"بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری و بەدیھێنانی خواستەکانی گەلی
عێراق، بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی
کوردستان"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وا دەڵێت.
ستیڤن هیچن: پشتیوانی هەرێمی كوردستانین
ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق بەهەمان شێوە لە پەیامێكدا هێرشەكەی سەر هەولێر ئیدانە دەکات و بەپێشێلکردنی سەروەری لەقەڵەمی دەدات و رایدەگەیەنێت: "هێرشەكەی سەر هەولێر پێشێلكردنی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراقە، بۆیە وڵاتەكەی لەم كاتە دژوارەدا پشتیوانی هەرێمی كوردستان دەبێت".
نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق: نیگەرانییە ئەمنییەکان چارەسەر بکرێن
نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر دەكات و رایدەگەیەنن: "بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران دەکەین بۆ سەر چەند شوێنێکی شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عیراق، کە بووە هۆی زیانی گیانی لە هاوڵاتیانی مەدەنی، هێرشەکان، لەلایەن هەر لایەنێکەوە بکرێت، پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراق و یەکپارچەیی خاکەکەیەتی و دەبێت بوەستێنرێت، دەبێت نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن نەک مانگرتن".
وەزارەتی دەرەوەی عیراق: سكاڵا تۆمار دەكەین
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت: "هێرشەكە دوژمنكاریە بۆ سەر سەروەری عیراق و ئاسایشی گەلەكەی، دژی پەیوەندی دراوسێیەتی و ئاسایشی ناوچەكەیە و هەموو رێكارێكی یاسایی سەبارەت بە هێرشەكەی هەولێر دەگرینەبەر و لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار دەكەین".
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرۆك وەزیران بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی داوە بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی هەولێر".
دوای پەلامارە موشەکیەکە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی خۆی لەو هێرشە موشەکییە راگەیاند، کە سەعات ١١:٣٠ ی شەوی ١٥/١٦ی ١-٢٠٢٤ کرایە سەر شاری هەولێر و بەپێی راگەیەندراوە رەسمییەکانی حکومەتی هەرێم چوار هاوڵاتی شەهید بون و ٦ی دیکەش بریندارن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

