سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆهەڵبژاردن دیاریدەکەن
کوردستان 01:27 PM - 2024-01-16
PUKMEDIA
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
سەرۆکایەتی هەرێم و وەفدی باڵای کۆمسیۆنی عیراق لە هەولێر کۆبونەوەو هاوڕابوون لە بارەی دیاریکردنی کاتێکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لەپاش کۆبونەوەکە حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی
ئامادەکاریمان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام ناتوانین لەو
وادەیەی کە سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە کە ٢٥ی شوباتە هەڵبژاردن ئەنجام بدەین، لەم
روانگەیەشەوە وەفدی سەرۆکایەتی هەرێممان پێشتر ئاگادار کردوەتەوەو ئەمڕۆش لە
کۆبونەوەکەماندا هەردوولا هاوڕابووین کە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان دیاری بکەین".
"هەر سکاڵایەک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەبێت کۆمسیۆن
بێ لایەنانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و بەڕەسمی وەڵامی خۆمان دەدەینەوە لایەنە
پەیوەندیدارەکان، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەپێناو ئەوەدایە کە کۆمسیۆن
بتوانێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و بێ کێشەی تەکنیکی بەڕێوەببات"، حاکم
عومەر وای وت.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند: "دواخستنی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەدەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقە و لەگەڵ کۆمسیۆن هاوڕابوین کە وادەیەکی نوێ
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری بکرێت".
"گفتوگۆکانمان لەگەڵ وەفدی کۆمسیۆنی عیراق لەسەر بنەمای باشتر بەڕێوەبردنی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوەو لەم روانگەیەشەوە هەردوولامان هەوڵەکانمان
دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و بێ کێشە بەڕێوەبچێت"،
دڵشاد شەهاب وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

