دە تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر دەكرێن
کوردستان 12:56 PM - 2024-01-24
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دە تۆمەتبار لە سلێمانی لەلایەن ئاسیشەوە دەستگیر دەكرێن لەسەر كاری ئاژاوەگێری و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەكردن كە هۆكاری تێكدانی ئارامی بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كەوتووە، ئاشكرایدەكات كە تۆمەتبارەكان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە بەفەرمانی دادوەرەی لێكۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیركراون"
"لەماوەی یەك هەفتەدا ئەو دە كەسە بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەكردن و دروستكردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی دەستگیركراون و چەكە بێمۆڵەتەكانیش دەستیان بەسەردا گیراوە", دەزگای ئاسایش لە راگەیەندراوەكەیدا وادەڵێت.
ئەو دە تۆمەتبارە بەماددەكانی ( ٤١٣ و ٣٤٢ و ٤٩٥ ) لەیاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دۆسیەكانیان رتەسلیمی یاسا كراوە كە لە رۆژانی ١٨ تا ٢٢ی ٢٠٢٤/١ دەستگیركراون لە سنووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

