بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی نووسینگەی پاسپۆرت لە خانەقین دەكرێتەوە
کوردستان 03:22 PM - 2024-01-24
PUKMEDIA
قەزای خانەقین
بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی بڕیاری كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە خانەقین دەركراو وتەبێژی فراكسیۆنەكەش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "بەكردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت سەرجەم دانیشتوانی سنوورەكە سوودمەند دەبن و هەوڵیشمانداوە وەك فراكسیۆن شوێنێكی تایبەت بۆ نووسینگەكە لە خانەقین دابینبكەین".
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA رایگەیاند: "بە هەوڵی فراكسیۆنەكەمان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ساڵی پار داوامان كرد نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای خانەقین بكرێتەوەو توانیمان رەزامەندی وەزیری ناوخۆی عیراق بەدەستبهێنین و بڕیاری كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە خانەقین دەربكات".
"هەرچەندە وەزیری ناوخۆی عیراق پێی راگەیاندین، بودجەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ دروستكردنی شوێنێكی تایبەت بۆ نووسینگەی پاسپۆرت، تەنها دەتوانن ئامێرەكان دابین بكەن، بەڵام وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی دابینكردنی شوێنی تایبەتی بۆ دەدەین، بۆ ئەو مەبەستەش داوامكردووە نووسینگەی تایبەتی خۆم بكرێت بە نووسینگەی پاسپۆرت لە خانەقین، هەربۆیە لیژنەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی شوێنەكە هاتوون سەردانی نووسینگەكەمیان كردووە" سۆزان مەنسور وادەڵێت.
راشیگەیاند: "بە كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە خانەقین، سەرجەم هاووڵاتیانی سنووری قەزای خانەقین و ناحیەو گوندەكانی دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن و چیتر پێویست ناكات بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت سەردانی بەعقوبەو كەلار بكەن".
قەزای خانەقین یەكێكە لە گەورەترین قەزاكانی پارێزگای دیالەو لە هەریەك لە ناحیەكانی قۆرەتو، مەیدان، گوڵاڵە (جەلەولا) و سەعدیە پێكدێت، كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی كوردو كەمینەی توركمان و عەرەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

