فراكسیۆنی یەكێتی: سنوور بۆ مەترسی و هێرشەكان دابنرێت
کوردستان 10:52 AM - 2024-01-28
PUKMEDIA
فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتوندی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئیدانە دەكات و رایدەگەیەنێت: "ئەم بەئامانجگرتنە مەترسی لەسەر ئابوریی عیراق و كوردستان دروست دەكات و هەڕەشەیە لەسەر پێگەی دەوڵەت، هەروەها هێرشە بۆ سەر بژێوی و قوتی خەڵكی سڤیل".
لە راگەیەندراوێكیدا كە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ 28-1-،2024 بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ناردووە، رایدەگەیەنێت: "ئەم كردەوە ترسنۆكانەیە هیچ بەهایەكی نابێت تەنها كارێكی تێكدەرانەیە" و داوا دەكات: "حكومەتی عیراق سنوورێك بۆ ئەم مەترسیانە دابنێت و لێژنەی ئاسایش وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لێژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ئەم كردوە تێكدەرانەیە پێكبهێنێت".
دەقی پەیامەكە:
هێرشكردنەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی ئیدانە دەكەی، ئەم بەئامنجگرتنە مەترسی لەسەر ئابوریی عیراق و كوردستان دروست دەكات و هەڕەشەیە لەسەر پێگەی دەوڵەت، هەروەها هێرشكرردنە بۆ سەر بژێو وقوتی خەڵكی سڤیل.
ئەم كردەوە ترسنۆكانەیە هیچ بەهایەكی نابێت تەنها كارێكی تێكدەرانەیە، وێڕای داوكردنمان لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق بە پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ئەم كردەوە تێكدەرانەیە، داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین سنوورێك بۆ ئەم مەترسیانە دابنێت.
فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
28-1-2024
شەوی 25ی 1ی 2024 هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و چەندین ملیۆن هاووڵاتی بێكارەبا بوون، ئەم هێرشەش كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێكەوتە و ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا هاتنە دەنگ و ئەو پەلامارەیان ئیدانە كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

