ئەمیرو تیرۆرستێك دەستگیر دەكرێن
کوردستان 11:23 PM - 2024-01-31
PUKMEDIA
لۆگۆی دژەتیرۆر
پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانان، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، دوو تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران.
لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەنوسیدا كە وێنەیەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، یەكێك لە تیرۆریستەكان ئەمیری د*ا*عشە بەناوی (م،ف،خ) لەدایكبووی ساڵی 1992ـی موسڵە لە دەستپێكی هەڵمەتی ئازادكردنی موسڵ لە شارەكە هەڵهاتووە، ئەویتریشیان ناوی (م،ع،ع) لەدایكبووی ئەسكەندەرییەی بابل، پێشینەی كاری تیرۆری هەبووە لەناو د*ا*ع*ش و هەردووكیان رادەستی یاسا كراون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی هاوپەیمانان بە درێژایی جەنگی د*ا*ع*ش هەماهەنگبوون لە روبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر، لە پاش جەنگیش لە ئۆپەراسیۆن و كارە هاوبەشەكانیان بەردەوامبوون لەپێناو دەستگیركردن و ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی گروپە تیرۆرستییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

