داوای تەواوبوونی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت
کوردستان 11:58 AM - 2024-02-03
PUKMEDIA
هەڵەبجە
ئەندامێکی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوادەکات خوێندنەوەی سێهەم بۆ پڕۆژەیاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە و بەیاسا بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە بناسێندرێت.
فراکسیۆنی یەکێتی بە مەرج دەنگ بە سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەدات
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی
رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەنووسراوی رەسمی داوام لە سەرۆکی پەرلەمان بە
وەکالەت کردووە کە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی
نوێنەرانەوە، بۆئەمەش لەهەوڵداین کە زۆرترین دەنگ بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆبکەینەوە
و پڕۆژەکە دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت".
"فراکسیۆنی یەکێتی
بۆ دەنگدان بە سەرۆکی نوێی پەرلەمان مەرجی هەیە، کە یەکێک لە مەرجەکانمان تەواوکردنی
پڕۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە و دەنگدانە لەسەر پڕۆژەکە"، چرۆ حەمەشەریف
وادەڵێت.
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چاوەڕوانی خوێندنەوەی سێهەمە
پێشتر لەسەر
داوای فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە کارنامەی
دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکرا، بەڵام بۆ خوێندنەوەی
سێهەم و کۆتایی پڕۆژەکە، بە بڕیاری محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عیراق دواخرا
و تائێستا نەتوانراوە خوێندنەوەی سێهەمی بۆبکرێت.
سەرۆک بافڵ: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستکەوتێکی بچوكە بۆ هەڵەبجەییەکان
پێشتر لە
سەردانەکانیدا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە عیراقییەکاندا، سەرۆک بافڵ تیشکی
خستووەتە سەر پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە
سەركردە عیراقییەكانی راگەیاندووە: "بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستكەوتێكی
بچوكە بۆ ئەو قوربانییە گەورەیەی هەڵەبجەییەكان لەپێناو عیراقێكی دیموكراسیدا
داویانە و پێویستە لایەنە عیراقییەكان لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان ئەو پرسە لە
بەرژەوەندی هەڵەبجەییەكان كۆتایی پێبهێنن".
ئەمەش
لەکاتێکدایە 154 ساڵ بەسەر بە قەزابوونی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت كە مێژووەكەی بۆ ساڵی
1869 دەگەڕێتەوە، هەروەها رژێمی دیکتاتۆری پێشووی عیراق لە ساڵی 1988 دا،
گەورەترین تاوانی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی بەرامبەر بە هەڵەبجەییەکان ئەنجامدا کە
کیمیابارانکردنی شارەکە بوو کە تێیدا زیاتر لە پێنج هەزار کەس شەهیدبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

