قوباد تاڵەبانی و وەزیری بەرگری توركیا پرسی فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوتوێدەكەن
کوردستان 07:51 PM - 2024-02-07
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و وەزیری بەرگریی توركیا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا كۆبووەوە و پێكەوە پرسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، كە ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەمە، ٧ی شوبات)، لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیرانی پێشمەرگە و پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و باڵیۆزی توركیا لە عێراق ئامادەی بوون، پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێك كە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بكات خرانە بەرباس.
دۆسیەی ئەمنی و دۆخی سەقامگیری عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، لەوبارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاكی هەردوو وڵات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی پرسی داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كراو لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران داوای چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

