بازرگانێک بە 2کیلۆ کریستاڵەوە بەبرینداری دەستگیر دەکرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-02-08
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەچەک رووبەروی هێزێکی ئاسایش دەبێتەوە، سەرەنجام بازرگانەکانەکە بە 2 کیلۆگرام کریستاڵەوە دەستگیر دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ئەم روداوە رۆژی 8ی 2ی2024 لە ناحیەی تەکیە بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش هەوڵی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریاندا، لەئەنجامدا تۆمەتبار بەچەک ڕووبەڕوی هێزەکە بۆتەوە"
"بازرگانەکە بە برینداری دەستگیرکراوە دوو گیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستی بەسەرداگیراوە" لە راگەندراوەکەدا هاتووە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە بازرگانەبوون، کە رۆژی 8ی2 دوا تۆمەتباریان بە برینداری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا دەستگیرکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

