پیرە: گەلەكەمان رۆڵی دۆستەكانی لە روخاندنی دیكتاتۆری لەیاد ناكات
ی ن ک 05:07 PM - 2024-02-11
PUKMEDIA
یادی 45 ساڵەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران
كۆماری ئیسلامی
ئێران لە هەولێر یادی 45 ساڵەی سەركەوتنی شۆڕشەكەی كردەوە كە ژمارەیەك لە کونسوڵ و
دیپلۆماتکارانی وڵاتان و سەرۆک و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان بەشداربوون و وتەبێژی
یەكێتیش چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانی پێشکەش بە کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئێران لە مەترسییەکاندا پشتیوانی هەرێم بووە
سەعدی ئەحمەد
پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوتەیەكدا باسی لە رۆڵی كۆماری ئیسلامی
ئێران كرد و ئاماژەی بەوەدا كە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی
شاهانشا کە پشتیوانی دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكانی ناوچەكەی دەكرد بە دیكتاتۆری عیراقیشەوە
كە دژی گەلەكەمان بوو، راشیگەیاند: "كۆماری ئیسلامی ئێران هەمووکات لە نەهامەتییەکاندا
پشتوپەنای کوردانی باشوور بوون، بەتایبەت لە کیمیابارانی هەڵەبجە و کۆڕەوی ساڵی
1991 و هەمیشە پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی عیراق و كوردستان بوون لە دژی رژێمی سەدام حسێن
و گەلەكەمان رۆڵی دۆستەكانی لەبیرناكات".
"هاوکارییەکانی حکومەتی
ئێران و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە روخاندنی رژێمی دیکتاتۆری لە عیراق گرنگ و بەرچاون"، وتەبێژی یەكێتی وا دەڵێت.
ئێران پشتیوانی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی هەولێر بوو
هەروەك وەبیرهێنانەوەیەک كە كۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵی بەرچاوەی هەبووە لە بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش دا وتەبێژی یەکێتی وتی: "كاتێك داعش نزیکبووەوە لە هەولێر و مەرامی دەستبەسەرداگرتنیان هەبوو، ئێران
پشتیوانی پاراستن و دوورخستنەوەی مەترسی داعش بوو لەسەر هەولیر".
هاوکات سەعدی
ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشدا: "كۆماری ئیسلامی ئێران سنورێكی دوورو و درێژی لەگەڵ
هەرێمی كوردستان هەیە ئەمەش پەیوەندییەكی ئابوری و بازرگانی گەورەی هەمەجۆری لەنێوان
هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بنیادناوە، بۆیە خوازیارین ئەو دۆستایەتی
و پەیوەندییانە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی هەردوو گەلی كورد و گەلانی ئێران
پەرە پێ بدەین".
دواتر نەسروڵڵا
زارع رەشنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئیران لە وتەیەكدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی
كرد و سوپاسی بەشداریكردنیانی كرد لە مەراسیمی چل و پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی كۆماری
ئیسلامی ئێران، ئاماژەشی بە پەیوەندی سیاسی و ئابوری و بازرگانی نێوان هەردوولا
كرد و تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

