ئاسایش پێنج تۆمەتبار دەستگیردەکات
کوردستان 02:23 PM - 2024-02-18
PUKMEDIA
تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین پێنج
تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە
راگەیەندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە تێیدا هاتووە: "لەسەر سکاڵای
چەند هاووڵاتیەک بەهۆی هاککردنی ئەکاونتی کەسی و هەڕەشەکردن و ناو زڕاندن و
داواکردنی پارە، لەبەرامبەر سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانیان، دوای لێکۆڵینەوە
و بەدواداچونیان توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و دەستگیربکرێن و لەئێستادا
تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٢) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرکانی پەیوەندی کردن راگیراون".
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئاماژە بەوەشدراوە:
"لەکاتی بوونی هەڕەشەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکەن بە هێڵی
(٢٤)کاتژمێری بەشی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لەدەزگای ئاسایشی هەرێم بەم ژمارە (٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣)
یاخود لەڕێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایشی هەرێم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

