دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەمرۆڤ دەستگیر دەكرێن
کوردستان 09:22 PM - 2024-02-20
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی
دوو كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەمرۆڤ دەستگیر دەكرێن
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بازرگانیكردنی بەمرۆڤ رادەگەیەنێت، كە ویستوویانە بەنایاسایی سنوور ببەزێنن.
لە راگەیەنراویكی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە، لەسنووری ئاسایشی رۆژئاوا، توانیان 7 كەس دەستگیر بكەن، كەبەقاچاغ لەناو ئۆتۆمبێلكدا شاردرابوونەوە و هەوڵدەدرا بەنایاسایی سنوور ببەزێنن".
ئەوەش راگەیەندراوە: "هێزەكانی ئاسایش دوای چاودێریكردن وبەدواداوچوون بەبڕیاری دادوەری لێكۆلێنەوەی ئاسایش لە رۆژی 19-2-2024، توانیان هەردوو تۆمەتبار كە بەئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لەجۆری(هایلۆكس) و بێ سەرەتایی، بەشێوەی قاچاغ و تەزویری پاسپۆرت و پلە و ناسنامەی سەربازی بەمەبەستی گواستنەوەی 7 كەسی بیانی بەكارهێنراوبوون دەستگیربكەن و دەستگیركرا بەسەر دەمانچەیەكی بێمۆڵەت و سەرجەم پاسپۆرتەكانیانی تۆمەتباران كەبەنایاسایی سنووریان بەزاندبوو".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسایی نەهێشتنی بازرگانیكردن بەمرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012ی هەرێمی كوردستان و 15ی جەوازات راگیراون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

