یەكێتی مافی پێكهاتەكان و هەڵبژاردنێكی بێگەردی چەسپاند
کوردستان 08:09 PM - 2024-02-21
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
بڕیارەكانی
دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سكاڵاكەی یەكێتی لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی
هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە دەنگدەران كە دەنگەكانیان پارێزراو دەبێت، هەروەها
رێگەنادات پارێزگایەك مافی پارێزگایەكی دیكە پێشێل بكات، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە
پارێزەری مافی پێكهاتەكان و رێگە بە هیچ لایەنێك نادات لە بەرژەوەندی خۆی
بەكاریانبهێنێت، بەمەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مافی پێكهاتەكان و هەڵبژاردنێكی
بێگەردی چەسپاند.
چوار بازنەیی دەستەبەری هاوسەنگی جوگرافی لەپەرلەمان دەكات
لوقمان وەردی
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەرئەنجامی ئەو یارییە ناتەندروستە
بوو كە بە كورسی پێكهاتەكانەوە لە پەرلەمانی كوردستان دەكرا، یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لە رابردوو و ئێستاشدا لەگەڵ ئەوەدایە كە پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی
خۆیان لە پەرلەمان هەبێت".
"بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی چوار بازنەیی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەستەبەری هاوسەنگی جوگرافی لەپەرلەمان دەكات و
رێگەنادات هیچ پارێزگایەك مافی پارێزگایەكی دیكە پێشێل بكات، ئەمە جگە لەوەی
سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە، جارێكی دیكە دەستەبەری هەڵبژاردنێكی پاكو بێگەرد
لە هەرێم دەكات"، لوقمان وەردی وادەڵێت.
یەكێتی پارێزەری مافی پێكهاتەكانە
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان پارێزەری مافی پێکهاتەکانە و رێگانادات هیچ لایەک دەنگەکانیان
قۆرغ بکات، هەروەها یەکێتی لە خەمی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرددایە و دەیەوێت متمانەیە
لەنێوان دەنگدەران و پڕۆسەكەدا دروستبکاتەوە.
شیرین یونس
ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"خاوەندارێتی مافی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگەڕێتەوە، لەم
روانگەیەشەوە لە ئێستاشدا وەك رابردوو پارێزەری مافەكانیان دەبێت و رێگەنادات هیچ
لایەنێك دەنگی پێكهاتەكان بۆخۆی قۆرخ بكات".
"پێكهاتەكان دەتوانن لەو 100 كورسییەی دادگای
فیدراڵی بۆ پەرلەمانی كوردستانی دیاری كردووە، نوێنەری خۆیان بنێرنە پەرلەمان و
داكۆكیكاریان بێت"، هەروەها لەبارەی بازنەكانی هەڵبژاردنیشەوە رایگەیاند:
"ئەوەی لەفرە بازنەیی هەڵبژاردن سوودمەند دەبێت تەنها خەڵكی كوردستانە، لەو
چوارچێوەیەشدا یەكێتی كەلەخەمی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دروستكردنەوەی
متمانەیە لەنێوان دەنگدەران و پڕۆسەكەدا، داوای چوار بازنەیی كردووە، چونكە
هاوشێوەی عیراق لە هەرێمی كوردستانیش یەك بازنەیی دەستەبەری عەدالەت ناكات"، شیرین
یونس وادەڵێت.
پێشتر
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی
پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای
هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق تۆماركرد و
ئەمڕۆش دادگاكە وەڵامی سكاڵاكەی دایەوەو چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی
هەرێمی كوردستان دەركرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

