ئاسایش تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات
کوردستان 08:29 PM - 2024-02-21
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دوای
کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
کە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستڕێژی گوللەی لە پیاوێکی ٨٥ ساڵ کردبوو.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، تێیدا هاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوای لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی بەڵگەکان،
بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان بکەری سەرەکی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی
گەڕەکی (گوڵان) لە پارێزگای هەڵەبجە بەناوی ( ی، ع، م ) دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو".
لە
راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: "شەوی
٢٠٢٤/١/٢٨ دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٥) ساڵ بەناوی ( ع ، أ ) دەستڕێژی گولـلەی
لێکرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، هەروەها هێزەکانی
ئاسایش لە ماوەی کەمتر لە (٤٨) کاتژمێر تۆمەتباری
ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد و دانی نا بەتاوانەکەیدا کە بەهەڵە تەقەی لەم هاوڵاتییە
کردووە و کێشەی لەگەڵ کەسێکی تردا هەبووە، لەئێستاشدا بەماددەی
(٤٠٦) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

