دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی وەهاب هەڵەبجەیی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:39 AM - 2024-02-27
PUKMEDIA
بینای دادگا
بڕیارە ئەمڕۆ 27/2/2024 دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لەبارەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ژمارەیەك ئەفسەرو پلە باڵای دژەتیرۆر دابنیشێت كە دادگای هەولێر بۆ ئەو بڕیارە پشتی بەماددەیەكی یاسایی بەسەرچوو بەستووەو پەرلەمانی كوردستانیش لەبۆشایی یاساییدا بووە.
دانیشتنی یەكەمی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو كەیسە رۆژی 29/10/2023 بەڕێوەچوو.
لەم دانیشتنەدا سكاڵاكەی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری دژە تیرۆر لە سلێمانی تاوتوێ دەكرێت كە لەلایەن پارێزەرەكانیەوە پێشكەش بەدادگاكە كراوە ، كە لە دژی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە و تیایدا تانە لە یاسای ژمارە3ی ساڵی 2006 یاسای روبەڕووبونەوەی تیرۆر دراوە كە یاسای ژمارە 7ساڵی 2018 پشتیپێبەستووە و ناوبراو داوادەكات بەهۆی نادەستووریبوونی یاساكەوە ئەو بڕیارانەی كە لەدادگای هەولێر لەدژی داواكراوان بەو یاسایە دەركراون پوچەڵبكرێنەوە.
چیا زەنگەنە یەكێك لە پارێزەرانی ئەو دۆسیەیە پێشتر بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" لە دادگای فیدراڵی تانەمان لەو یاسایە داوە كە بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و فەرماندەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی پێ تۆمەتبار كراوە، كە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەو یاساكە دوای چەندینجار درێژكردنەوەی ماوە یاساییەكەی لە ساڵی 2018 ەوە بەسەرچووە، ئەمە جگە لەئەوەی پەرلەمانی كوردستانیش لەوكاتەدا لە بۆشایی دەستووریدا بووەو بەپێی بنەما دەستوورییەكان هەر یاسایەك كۆتایی بە ماوە یاساییەكەی هاتبێت، دادگاكان ناتوانن پشتی پێ ببەستن و بڕیاری پێدەربكەن".
وتیشی: "پێشتر لە دادگای فیدراڵی، بەپێی بنەما دەستورییەكانی عیراق، تانەمان لەناوەڕۆكی بڕیارەكەی دادگای هەولێر دا، كە هیچ بنەما و بەڵگەیەكی یاسایی تێدا نییە، ئەمە جگە لەوەی رێگری یاسایی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف دروستدەكرێت و دۆسیەكە بۆ مەرامێكی سیاسی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە تێپەڕیووە، لەكاتێكدا دۆسیەكە كاریگەری زۆری لەسەر ئاشتەوایی لەهەرێم و تەبایی نێوان لایەنەكان دروستكردووە".
پارێزەری دۆسیەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ئەفسەرە پلە باڵاكانی هاوپیشەی ئاماژەی بەوەشكرد: "بەهۆی ئەوەی لەئێستادا هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاساییدایە و دەسەڵاتی یاسادانان كارا نییە، بۆ رەتكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر سكاڵامان لەدادگای فیدراڵی تۆماركردووەو داوامانكردووە سەرجەم ئەو بڕیارانەی دادگای هەولێر هەڵبوەشێنرێنەوە كە لەڕووی یاساییەوە نایاسایین و بەیاسای بەسەرچوو بڕیاریان پێدراوە، یان بۆ مەرامی سیاسی پشتیان پێبەستراوە".
لەبەغداوە مەرامی حزبی لە دادگاكانی هەولێر دووردەخرێنەوە
"لە بەغداوە بەریگریكاری هەموو ئەو كەسانە دەبین كە بەبڕیاری پارتی و دەزگای پاراستن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بەنایاسایی و بەیاسای بەسەرچوو و مەرامی سیاسی بڕیاری نایاساییان بۆ دەرچووەو سزادراون"، د.چیا زەنگەنە وایوت
یاساكە بۆ دوو ساڵ بووە
یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ساڵی 2006 لە پەرلەمان پەسند كرا، لە ماددەی 17دا ئاماژە بەوە دراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ كار بە یاساكە دەكرێت لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان.
ئەگەر تانەكەی تیمی پارێزەرانی دژەتیرۆر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند بكرێت، سەرجەم ئەو بڕیارانەی كە لە ساڵی 2018 بەدواوە لە دادگاكان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەركراون، هەڵدەوەشێندرێنەوە.
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی چەند سكاڵای تۆماركراو یەكلایی دەكاتەوە، یەكێك لە سكاڵاكان لەلایەن دوو پەرلەمانتارەوە لەسەر جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆماركراوە و داوا لە دادگا كراوە، بڕیار لە نادەستووریبوونی دانیشتنی رۆژی 13ی كانوونی دووەمی 2024 بدات، كە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرجەم بڕیار و رێكارەكانی هەڵبوەشێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

