وتەبێژی یەکێتی: دەستکەوتەکانی راپەڕین بەیەکڕیزی دەپارێزرێت
کوردستان 10:55 AM - 2024-03-05
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەرین و شارو شارۆچکەکانمان و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستوور، تەنها بە یەکڕیزی دەبێت و ناڕێکی پەیوەندییەکانمان هیچ سوودێکمان پێ ناگەیەنێت".
گەیشتن بە راپەڕین ئاسان نەبوو
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٣٣ هەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" گەیشتن بە
رۆژێکی وەک راپەڕین و هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێم ئاسان
نەبوو، بەجۆرێک تەنها لە رۆژی ئەنفالەکان سەرو ١٨٠ هەزار هاوولاتی بە زیندویی ئەنفالکران
و لە هەڵەبجە و ناوچەکانی تر چەندین گوند خاپوورکران و هەزاران کەسمان بوونە
قوربانی ئەم رۆژەی ئێستا تێیداین".
راشیگەیاند:" دەرەنجامی
راپەڕین و ئازادی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، کە لەماوەی ٣٣ ساڵی رابردوودا ٥
هەڵبژاردنی پەرلەمانمان ئەنجامداوە و هەنگاو بەرەو شەشەمین هەڵبژاردن دەنێین، کە
پرۆسەیەکی دیموکراسییە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوێنی بۆ رشتووە".
ناڕێکی پەیوەندییەکانمان سودمان پێناگەیەنێت
سەبارەت بەچۆنێتی پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین وتەبێژی یەکێتی وتی:"پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەرین و شارو شارۆچکەکانمان و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستوور تەنها بە یەکڕیزی دەبێت و ناڕێکی پەیوەندییەکانمان هیچ سوودێکمان پێ ناگەیەنێت".
بێڕێزیی بەرامبەر پێشمەرگە، بێڕێزییە بەرامبەر جیهان
سەبارەت بەڕۆڵی بەردەوامی پێشمەرگە سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەکرد:"هەر بێڕێزییەک بەرامبەر پێشمەرگە بێڕێزییە بەرامبەر هەموو جیهان، چونکە پێشمەرگە بوو لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆری دەکرد، هاوکات رۆڵی فەرماندەکانی پێشمەرگە هەموو کات لە پارێزگاریکردنی عیراق دیاربووە و کۆتا سەروەریش شەڕی روبەڕووبونەوەیان بوو دژی داعش".
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لەم لینکە بکە....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

