لەتیف نێروەیی: فرەبازنەیی رێگری لە ساختەكاری دەكات
کوردستان 10:19 AM - 2024-03-10
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتارێكیدا كەلە بیروڕای وێب سایتی رەسمی یەكێتی بڵاوبووەتەوە رایگەیاندووە: "فرەبازنەیی هەڵوێستی یەكێتی بوو، بەڵام بەرهەمەكە بۆ لایەنە سیاسییەكانەو لە بەرژەوەندی پڕۆسەی دیموكراتی و خەڵكە، چونكە كورسی هیچ پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە ناچێت و كۆتایی بە سیستمی یەك بازنەیی دەهێنێت كە چەندین ساڵە چەقی ناكۆكی و ململانێیەكی توندی نێوان یەكێتی و پارتییە".
راشیدەگەیەنێت: "بەپێی پێوەرەكانی سیستمی دیموكراسی فرەبازنەیی باشتر و سەركەوتووترە لە یەك بازنەیی، چونكە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان باشتر دەتوانێت ئاماری دەنگدەرانی راستەقینەی هەر پارێزگایەك لە دەنگی ساختە جیا بكاتەوەو زەمینەیەكی باشتر دەڕەخسێت بۆ رێگریكردن لە ساختەكاری، جگە لەوەی دادپەروەری بۆ هەموو پارێزگاكان و تەنانەت بۆ دەنگدەرانی ناوخۆی حزبەكانیش دەڕەخسێت".
"هاوكات هەر كاندیدێك كە سەردەكەوێت، نوێنەرایەتی دەنگدەری پارێزگاكەی خۆی دەكات و دەتوانێت راستەوخۆ و لە نزیكەوە چاودێری و نوێنەرایەتی راستەقینەی پارێزگاكە و دەنگدەرانی خۆی بكات، بۆ حزبە سیاسییەكانیش هەر لایەنێك دەتوانێت بەرنامەی تایبەت بە پارێزگاكان ئامادە بكات كە گونجاو بێت لەگەڵ دۆخی پارێزگاكە" لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەكە كلیك لەم لینكە بكە:
فرە بازنەیی چی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەگۆڕێت؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

