وتەبێژی کۆمسیۆن: لێکۆڵینەوە لەشایستەبوونی لیست و کاندیدەکان دەکرێت
کوردستان 12:36 PM - 2024-03-11
PUKMEDIA
جومانە غەلای
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەڕێگەی دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عیراقەوە، لێکۆڵینەوە لەشایەستەبوونی ئەو لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆیانە دەکات، کە ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تۆماردەکەن،وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت:"١٥ رۆژ بۆ لێکۆڵینەوە لە لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکان دیاریکراوە".
زیاتر لە ٤١ هەزار دەنگدەری نوێ هەیە
جومانە غەلای وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"لەسەرەتای مانگی شوباتەوە کە تۆماری بایۆمەتری
دەستیپێکردووە هەتا ٩-٣-٢٠٢٤ کە رۆژێک پێش کۆتایی بووە، ١١٩ هەزار و ٨٥٠ دەنگدەر
ناویان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە، کە ٤١ هەزار و ٤٢٧ دەنگدەریان بۆ یەکەم
جارە ناویان تۆماردەکرێت و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ن".
"لەپارێزگای هەولێر
٦٠ هەزار و ١٦٩ دەنگدەر و لە پارێزگای سلێمانیش ٣٤ هەزار و ٤٥٤ دەنگدەر و لە
پارێزگای دهۆکیش ٢٥ هەزار و ٢٢٧ دەنگدەر ناوی خۆیان تۆمارکردووە"، جومانە غەلای
وایوت.
دەرگای تۆمارکردن بۆ لیست و کاندیدەکان دەکرێتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق دەرگای تۆمارکردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدە
سەربەخۆکان دەکاتەوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق راشیگەیاند:" کۆمسیۆن بڕیاریداوە لە ١٣-٣-٢٠٢٤ تا ٢٢-٣-٢٠٢٤
دەرگای تۆمارکردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکان لە هەر سێ پارێزگاکەی
هەرێمی کوردستان، کە بەشدار دەبن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکاتەوە".
"پێویستە ئەو لیست
و هاوپەیمانێتییانەی لە کۆمسیۆن خۆیان تۆماردەکەن بە نوسراوی رەسمی لەلایەن سەرۆکی
حزب و هاوپەیمانێتییەکەوە داواکەمان ئاڕاستە بکەن"، جومانە غەلای وایوت.
لەماوەی ١٥ رۆژدا لێکۆڵینەوە دەکرێت
ئەو لیست و
هاوپەیمانێتییانەی ناوی خۆیان تۆماردەکەن، لەلایەن دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی
ناوخۆوە لێکۆڵینەوە لە شایستەبوونیان دەکرێت.
جومانە غەلای ئاماژەی
بەوەشکرد:" ئەو لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدانەی ناوی خۆیان تۆماردەکەن، لەدوای
تەواوبوونی وادەی خۆتۆمارکردن، پێویستە لەماوەی ١٥ رۆژدا دەستەی دەستپاکی و هەردوو
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عیراق لێکۆڵینەوە لە شایستەبوونیان بۆ
بەشداریکردن لەهەڵبژاردن بکەن".
"پێویستە هەر
هاوپەیمانێتییەک بڕی ١٠ ملیۆن دینار و هەر لیستێک بڕی ٥ ملیۆن دینار و هەر
کاندیدێکی سەربەخۆ بڕی یەک ملیۆن دینار لە کۆمسیۆن دابنێن، کە ناگەڕێتەوە بۆیان و
دەبێتە بەشێک لە داهاتی حکومەت"، وتەبێژەکەی کۆمسیۆن وایوت.
جومانە غەلای راشیگەیاند:"
بۆ لێکۆڵینەوە لە شایستەبوونی هەر کاندیدێکیش وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕی ٢٥٠ هەزار
دینار و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕی ٦٠ هەزار دینار وەردەگرێت
و پێویستە لەڕێگەی یەکێک لەبانکە حکومییەکانی عیراقەوە بیخەنە سەر هەژماری کۆمسیۆن
، کە بەهەمانشێوە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان".
بەپێی زانیارییەكانی سایتی
رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ٣ ملیۆن
و ٧٨٩ هەزار و ٣٦٠ دەنگدەر هەن و لەو ژمارەیەش تا بەرواری ٩-٣-٢٠٢٤ نزیکەی ٣
ملیۆن دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان بۆ كراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

