بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان ٢٢حزب و هاوپەیمانی بەشداری دەکەن
کوردستان 05:00 PM - 2024-03-14
PUKMEDIA
بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن
دەرگای تۆمارکردنی حزب و
هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات
و بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەکۆمسیۆن:"وادەکە
درێژناکرێتەوە" و ٢٠ حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداری پرۆسەکە دەکەن، بەڵام وادەی
تۆماری کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتیەکان و کاندیدی سەربەخۆ تا ٢٢-٣-٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
٢٠ حزب و ٢ هاوپەیمانێتی بەشداری پرۆسەکە دەکەن
د.هەیمان تەحسین حەمید بەڕێوەبەری
گشتی فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لەکۆمسیۆن بە وێبسایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" دەرگای
تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
کۆتاییهات، کە ١٤-٣-٢٠٢٤ دوا وادەبوو، بەڵام دەرگای تۆمارکردن بۆ کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدی
سەربەخۆ دانەخراوە و تا هەفتەیەکی تر بەردەوام دەبێت".
"تێکڕا ٢٠ حزب و ٢
هاوپەیمانێتی و ٦٢ کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە
لەبازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشداردەبن"، د.هەیمان تەحسین
وایوت.
وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان کۆتاییهات
لە 5ی ئازارەوە ناو
تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانی کرایەوە و تا ڕۆژی پێنجشەممە 14ی ئازاری 2024 بەردەوام
بوو، ناو تۆمارکردن لە بارەگای بەشی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە بەغدا
و لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی کوردستان بووە.
جومانە غەلای وتەبێژی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەلێدوانێکدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ پێنجشەممە
١٤-٣-٢٠٢٤ دوا وادەبوو بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنیان
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە و هیچ درێژکردنەوەیەکیش بۆ ئەم ماوەیە نییە".
نزیکەی ٣ ملیۆن دەنگدەر بەشداری هەڵبژاردن دەکەن
بەکۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان
٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٣٦٠ دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢ ملیۆن ٩٠٠ هەزار
دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن
بکەن.
جومانە غەلای ئاماژەی
بەوەشکرد:"کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە یەکی مانگی شوباتی ڕابردووەوە دەستی بە
پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری کردووە لە 10ی ئادار کۆتایی هاتووە، لەوکاتەشەوە ژمارەی
دەنگدەرانی تۆمارکراو گەیشتووەتە 124 هەزار و 667 دەنگدەر کە 42 هەزار و 14 دەنگدەری
لە ساڵی 2006 لەدایک بوون و یەکمجاریانە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن".
وتەبێژی کۆمسیۆن
راشیگەیاند:"ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە بایۆمەتری لە پارێزگای هەولێر گەیشتە
62 هەزار و 777 دەنگدەر، لە سلێمانی 36 هەزار و 92 دەنگدەر، لە دۆهۆکیش 25 هەزار و
798 دەنگدەر، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆی گشتیی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و
789 هەزار و 360 دەنگدەرە و لە نێو ئەمانەشدا تەنها زیاتر لە 2 ملیۆن و 900 هەزار
دەنگدەر بە بایۆمەتری ناویان تۆمار کردووە و مافی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان ، کە بڕیارە لە رۆژی 6/10/2024 ئەنجام بدرێت".
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان یەکێکە لەو ٢٢ حزبەی ، کە بەلیستی سەربەخۆ لەهەر چوار بازنەکەی
کوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا دەکات و بەوتەی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش:" سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ
بەشداریکردن لەهەڵبژاردن تەواوکردووە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن
لە هەڵبژاردن ئامادەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

