محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵانکردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
کوردستان 11:00 PM - 2024-03-16
ئەرشیف
محمدی حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەردە لەسەر راستیەکی مێژوویی هەڵدەماڵێت و ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە کە دەڵێن کاتی خۆی هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بانکی هەڵەبجەیان تاڵانکردووە.
محمدی حاجی مەحمود لەلێدوانێکی تایبەتی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی جەماوەری زمانحاڵی حزبەکەی خۆی راگەیاند: کاتی خۆی کەهێزەکانی ئێران هاتنە ناو شاری هەڵەبجەوە، بارەگای ئێمە لە عەبابەیلێ بوو ئیران قایمقامێکی نوێی بۆ هەڵەبجە دانا بەناوی ئاغای رەزایی بوو، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تاڵانکردنی بانکی هەڵەبجە، بەدواداچوونم بۆ ئەو بابەتەکرد و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی قایمقام و بەرپرسی هەماهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی هەموو حزبەکانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانمانکرد بەناوی محمدی مقدمی تارانی.
لەو دیدارەدا ئاغاي محمدی وتی دەستی تۆمەت بۆ هیچ هێزێکی کوردی درێژمەکەن، چونکە بانکەکەی هەڵەبجە دوێنێ شەو لەلایەن هێزی دووی تیپی خوراسانی ئیرانییەوە تاڵانکراوە و ئێستاش ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئیران لەژیاندا ماوە.
ئەم لێدوانەی محمدی حاجی مەحمود پەردەلادانە لەسەر راستیی رووداوێکی مێژوویی کە دەیان ساڵە هەندێک کەس بۆمەرامی ململانێی سیاسی وحزبایەتی نان وپیازی پێوە دەخۆن و دەستی تۆمەت بۆهەندێک فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان درێژ دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

