مەکتەبی سیاسی: نەورۆزی ئەمساڵمان مژدەی قۆناغێکی نوێی پێیە
کوردستان 12:36 PM - 2024-03-20
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و جەژنی بەهار و تاجی راپەرین بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"نەورۆزی ئەمساڵمان، مژدەی قۆناغێكی تری خەباتی مەدەنی هێناوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، بۆ ئەم ئەركەی خەبات بەگیانی ئازادیخوازانەی نەورۆزی دێرین وجۆش و خرۆشی راپەڕیەنەوە چاومان لەسەركەوتنێكی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەزموونی گەلەکەمانە تاكو رێڕەوی حوكمڕانی ڕاست بكەینەوە".
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی (٢٧٢٤) ، یادی تاجی راپەڕینی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەکەین ،ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی گۆرانكاریی دیموکراسیی و هەڵبژاردن لەپێناو خزمەتكردنی باشتری گەلەکەمان و ژیان و گوزەرانیان بەدوای خۆیدا بهێنێت .
نەورۆز لە دیرۆكی گەلانی نەورۆزخوازدا جەژنی بەهار و نوێبوونەوەی سروشت و ژیانە ، لە ژیانی نەتەوەی کوردیشدا بەتایبەتی جەژنی ئازادی و سەرفرازی هێمای خەباتە بۆ بەگژداچونەوەی زوڵم و ستەمکاری، لە وێستگەی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١یشەوە جەژنێکی سەرباری ئازادی نیشتمانییە کە رۆژی رزگاری كەركوكی قودسی کوردستان و تاجی سەرکەوتنی راپەرینە .
نەورۆزی ئەمساڵمان، مژدەی قۆناغێكی تری خەباتی مەدەنی هێناوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، بۆ ئەم ئەركەی خەبات بەگیانی ئازادیخوازانەی نەورۆزی دێرین وجۆش و خرۆشی راپەڕیەنەوە چاومان لەسەركەوتنێكی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەزموونی گەلەکەمانە تاكو رێڕەوی حوكمڕانی ڕاست بكەینەوە، گوزەران و ژیانێكی شایان و سەرفرازتر، بێ جیاوازی و جیاکاری لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا فەراهەم بكەین .
جارێكی تر جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵڕۆژی سەركەوتنی راپەرین بەرز و پیرۆز بێت .
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

